کۆرۆنا له‌هه‌رێم: 21 تووشبووى کۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 771 که‌سى دیکه له هه‌رێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بون و 21 که‌سى دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، له دوێنێوه 5236 پشکنینى تایبه‌ت به کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامدا 771 توشبوى نوێى ڤایرۆسه‌که ده‌سنیشانکراون.
له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 21 هاوڵاتى دیکه‌ى توشبوى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 392 که‌سى دیکه‌ش چاکبونه‌ته‌وه.
تا ئێستا له هه‌رێم 83 هه‌زار و 376 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زارو 637 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 52 هه‌زار و 72 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
