جووتیار عادل: هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستى پێکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى 10 ڕۆژ له ڕاگرتنى به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان، هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکیا ده‌ستى پێکرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌مى 2020، جوتیار عادل، وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى خۆى له تویته‌ر ڕایگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى به هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى خۆى کرد به‌هه‌مان تواناى پێشتر".
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژى 28ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ڕایگه‌یاند، بۆرى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له‌ناو خاکى تورکیا کراوه‌ته ئامانج و ته‌قێنراوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه پڕۆسه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت راوه‌ستاوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
