سه‌در باسى رێککه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، ده‌سپێشخه‌رییه‌کى 16 خاڵى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه داراییه‌کانى عێراق خستووه‌ته روو تێیدا باسى راده‌ستکردنى نه‌وتى هه‌رێم و رێککه‌وتن ده‌کات.
موقته‌دا سه‌در له‌هه‌ژمارى خۆى له تویته‌ر داوایکردوه:"یه‌کێک له چاره‌سه‌ره‌کان رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى ناوه‌ندى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان، له‌وانه ئه‌و نه‌وته‌ى له هه‌رێمى کوردستان ده‌رده‌هێنرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که هه‌نگاوبنرێت به ئامانجى پێشخستنى که‌رتى کشتوکاڵى، ئاسانکارى قه‌رزکردن له‌بانکه‌کان، لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵکاران و سه‌ندنى باجى گومرگه‌کان و گه‌شتوگوزارى و چه‌ندین خاڵى دیکه.
سه‌در به‌پێویستى زانیوه، سود له رێککه‌وتننامه‌که‌ى به‌غدا و چین ببرینرێت که له‌سه‌رده‌مى عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆکوه‌زیرانى پێشوى عێراق واژۆکراوه.
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه "په‌نابردن بۆ قه‌رزکردن به‌مه‌به‌ستى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایی، ده‌بێته‌هۆى داڕمانى زیاترى دراوى عێراقى و قوڵبونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى و وڵات ده‌خاته ژێر بارى قه‌رزێکى زۆر و فشارى سیاسییه‌وه. هاوکات به پێویستى زانیوه ده‌ستێکى پاک داهاته‌کانى ئاو و کاره‌با و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کانى دیکه وه‌ربگرێت بۆ زیادکردنى داهات".

