بوو به سه‌رۆک

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاکانى ئه‌مریکا رایانگه‌یاند، جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراته‌کان بووه 46مین سه‌رۆکى داهاتووى ئه‌مریکا و له دۆناڵد تره‌مپی کاندیدى کۆمارییه‌کانى بردووه‌ته‌وه.
پاش چوار رۆژ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان راگه‌یێندرا و جۆ بایدن ویلایه‌تى په‌نسلڤانیاى برده‌وه و به‌مه‌ش بووه 46مین سه‌رۆکى داهاتووى ئه‌مریکا و 284 ده‌نگى نوێنه‌رانى به‌ده‌ستهێنا.
جۆ بایدن زیاتر له چوار ملیۆن ده‌نگى له تره‌مپ زیاتره، به‌رێژه‌ى 50.6 له‌سه‌داى ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه که ده‌کاته ده‌نگى 74 ملیۆن و 847 هه‌زارو 834 که‌س، دۆناڵد تره‌مپیش 47.7٪ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌ویش ده‌کاته 70 ملیۆن و 591 هه‌زارو 531 ده‌نگ.
هه‌رچه‌نده ویلایه‌تى نیڤاداو جۆرجیا ماوه یه‌کلایى ببێته‌وه، به‌ڵام له هه‌ردوو ویلایه‌ته‌کان بایدن زۆر له‌پێش تره‌مپه‌وه‌یه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت 22 کورسى دیکه‌ى نوێنه‌ران ببات
جۆ بایدن رایگه‌یاند، ئه‌وان سه‌رکه‌وتنى پێشوه‌خته راناگه‌یێنن، "به‌ڵام ژماره‌کان پێمان ده‌ڵێن، ئه‌وه روونه که ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه".

