محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌باره‌ى بایدنه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان، له‌دواى سه‌رکه‌وتنى جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" به ئومێدى درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگیى به‌هێزى نێوان کورد و ئه‌مریکا".
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "پیرۆزبایى له جۆ بایدن ده‌که‌م به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى وه‌ک سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا، به‌ئومێدى به ئومێدى درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگیى به‌هێزى نێوان کورد و ئه‌مریکاین".
پێشتر، محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود رایگه‌یاندبوو" مژده‌ى سه‌رکه‌وتنى بایدنتان ئه‌ده‌مێ، چونکه تره‌مپ هۆکارى زیاتر له 200 هه‌زار قوربانى و نۆ ملیۆن توشبوى کۆرۆنایه له ئه‌مریکا و قوربانییه‌کانى داگیرکردنى کوردستانى ڕۆژئاوا و که‌رکوک و به‌شێکى زۆرى کوردستانى باشور".
ئه‌مشه‌و سه‌رکه‌وتنى جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراته‌کان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریکا و شکستى دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆماریه‌کان راگه‌یه‌ندرا.

