بارزانى بۆ بایدن: جیهان ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى زیاتر به‌خۆوه ببینێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌یامَکى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا کرد و رایگه‌یاند:" هیوادارم جیهان ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى زیاتر به‌خۆوه ببینێت".
ئه‌مشه‌و مه‌سعود بارزانى له تویتێکدا له هه‌ژمارى تابه‌تى خۆى نوسیویه‌تی:"هاورێکه‌م جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراو پڕبه‌دڵ پیرۆزباییتان لێده‌که‌م بۆ سه‌رکه‌وتنتان، هیوادارم جیهانى ئازاد به‌رابه‌رایه‌تى ئێوه ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى زیاتر به‌خۆوه ببینێت".
ئه‌مشه‌و به ده‌نگى 290 کورسی، جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆماریه‌کانى رکابه‌ریدا سه‌رکه‌وت و پۆستى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکاى برده‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
