هیلارى: (تره‌مپ)مان له‌کۆڵ بوویه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هیلارى کلنتۆنى رکابه‌رى هه‌ڵبژاردنى 2016 که به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ دۆراندى، بۆ بردنه‌وه‌ى بایدن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ڵێت:" سوپاس بۆ هه‌مووان (تره‌مپ)مان له‌کۆڵ بوویه‌وه".
هیلارى کلتۆن، له لاپه‌ره‌ى تویته‌رى خۆى نوسیویه‌تى:"ده‌نگده‌ران قسه‌ى خۆیان کرد‌و جۆبایدن و کاملا هاریس هه‌ڵبژارد بۆ سه‌رۆک و جێگر".
هه‌روه‌ها نوسویه‌تى:" ئه‌مه بلیتێکى مێژووییه، لاپه‌ره‌یه‌کى نوێیه بۆ ئه‌مریکا و تره‌مپان له‌کۆڵ بوویه‌وه".
هاوکات هیلارى نوسویه‌تى:" سوپاس بۆ هه‌مووان تا ئه‌مه رووبدات به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌موومان پێکه‌وه".
هیلارى کلینتۆن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى له ساڵى 2016 کاندیدى دیموکراته‌کان بوو به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان، تره‌مپ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى برده‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
