سه‌رۆکى هه‌رێم داواى کارى هاوبه‌ش له بایدن ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى له جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ده‌کات و داواى کارى هاوبه‌ش و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌کات.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا که به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه، رایگه‌یاند له دڵه‌وه پیرۆزبایى له جۆ بایدن سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا و جێگره‌که‌ى کامال هاریس ده‌که‌م.
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان خوازیاریشه کاربکه‌ن تا هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌هێز بکه‌ن.
شه‌وى رابردوو سه‌رکه‌وتنى جۆ بایدن به سه‌رۆکى ئه‌مریکا و بردنه‌وه‌ى له دۆناڵد تره‌مپ راگه‌یه‌نرا، به‌وبۆنه‌یه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ بایدن قسه‌ى بۆ گه‌لى ئه‌مریکا کرد.
پێشتریش لایه‌نه حزبى و حکومییه‌کانى باشورى کوردستان و رۆژئاڤاى کوردستان په‌یامى پیرۆزبایى خۆیان گه‌یانده جۆ بایدن سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا به‌بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنیه‌وه.
بادین به دۆستى کورد ناسراوه و پێشتریش له لێدوانه‌کانیدا پشتیوانى رۆژئاڤاى کوردستانى کردووه، دژایه‌تى خۆى بۆ هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر کوردانى رۆژئاڤا ده‌ربڕیوه.

