کامالا هاریس: کۆتا ژن نابم پۆستى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا وه‌ربگرم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کامالا هاریس جێگرى هه‌ڵبژێردراوى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: ''یه‌که‌م ژنم که پۆستى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا وه‌رده‌گرم، به‌ڵام کۆتا ژنیش نابێت''.
دواى راگه‌یاندنى سه‌رکه‌وتنى جۆ بایدن و کامالا هاریس وه‌ک سه‌رۆک و جێگرى ئه‌مریکا، هاریس له‌ویلایه‌تى دیلاوێر وتارێکى پێشکه‌شکرد و تێیدا سوپاسى گه‌لى ئه‌مریکاى کرد بۆ هه‌ڵبژاردنیان و رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى ئه‌وان هه‌ڵبژاردنى دیموکراسى و ده‌نگدان بوه به ئاینده‌ى وڵاته‌که‌یان.
هه‌روه‌ها هاریس راشیگه‌یاند:" دیموکراسى له‌ئه‌مریکادا ته‌نها قسه نیه به‌ڵکو کرداره و ئه‌وان ئاسته‌نگى و ئاڵه‌نگارى قورسیان روبه‌ڕوده‌بێته‌وه، به‌ڵام دیموکراسى ده‌پارێزن چونکه چێژى لێوه‌رده‌گرن".
هاوکات، راشیگه‌یاند:"دیموکراسى به‌ئاسانى گه‌ره‌نتى ناکرێت، به‌ڵکو ئامانجێکه ده‌بێت به‌رده‌وام له‌پێناویدا تێ‌بکۆشین".
دواى بردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى ویلایه‌تى پێنسلڤانیا و نیڤادا و مسۆگه‌رکردنى 290 کورسی، جۆ بایدن وه‌ک براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که دیاریکراو ده‌بێته 46 هه‌مین سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا.

