دیموکراته‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پیران پێشکه‌وتن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنگرێسى ئه‌مریکا، له 100 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیران و 438 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێکهاتووه‌و تا ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ى یه‌کلابووه‌ته‌وه پارتى دیموکراته‌کان له‌پێشه‌وه‌ن.
له‌کۆى 438 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا به‌پێى که‌ناڵى نیۆرک تایمز، دیموکراته‌کان 215 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیان بردووه‌ته‌وه‌و کۆمارییه‌کان 196 له ده‌نگه جیاکراوه‌کان، به‌ڵام هێشتا 27 کورسى ماوه یه‌کلاببێته‌وه له‌نێوانیاندا.
هه‌روه‌ها له‌کۆى 100 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیران، دیموکراته‌کان 48 کورسى و کۆمارییه‌کان 48 و هێشتا چوار کورسى ماوه یه‌کلاببێته‌وه له‌نێوانیاندا.
له‌ئێستادا له‌ئه‌نجومه‌نى پیران دیموکراته‌کان 47 کورسى و کۆمارییه‌کان 53 کورسیان هه‌یه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دیموکراته‌کان کورسییه‌کیان بۆ زیاد بووه‌و ئه‌گه‌ر دوو کورسى دیکه ببه‌نه‌وه زۆرینه به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌و پێیه‌ى کامالا هاریس، جێگرى سه‌رۆک وه‌ک سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیران ده‌ستبه‌کار ده‌بێت و ده‌بنه زۆرینه به 51 کورسى.
به‌پێى که‌ناڵى ڤۆکس نیوز و سى ئێن ئێنى ئه‌مریکى، دیموکراته‌کان سه‌دا سه‌د کورسییه‌کانیان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له کۆمارییه‌کان زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌نجومه‌نى پیران روون نه‌بۆته‌وه هه‌رچه‌نده باس له‌پێشکه‌وتنى ده‌نگى کاندیدى دیموکراته‌کان ده‌کرێت.
دوێنێ شه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌مى 2020، میدیاکانى ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتى جۆبایدن و کامالا هاریس بۆ سه‌رۆک و جێگرى ئه‌مریکا راگه‌یاند و شکستى دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان خرایه‌روو.

