وه‌زیرى دارایى حکومه‌ته‌که‌ى ئه‌ردۆغان ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى، ئه‌مشه‌و میدیاکانى تورکیا بڵاویانکرده‌وه که بێرات ئاڵبایراک، وه‌زیرى دارایى و گه‌نجینه‌ى تورکیا ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه‌ته‌وه.
به‌پێى میدیاکانى تورکیا، بێرات ئاڵبایراک، وه‌زیرى دارایى و گه‌نجینه‌ى تورکیا هۆکارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى گێڕاوه‌ته‌وه بۆ خراپى بارى ته‌ندروستى و رایگه‌یاند،"به‌هۆى خراپى بارى ته‌ندروستیمه‌وه ناتوانم له کاره‌کانم به‌رده‌وام بم".
به‌ڵام به‌شێکى دیکه له میدیاکانى تورکیا ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه دابه‌زینى به‌هاى لیره به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى واى کردووه ئه‌و وه‌زیره ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه.
دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى تورکیاى لابرد‌و که‌سێکى دیکه‌ى له‌شوێنه‌که‌ى دانا که سه‌رپه‌رشتى بودجه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى کردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌وه، به‌رپرسانى دیکه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى ئه‌ردۆغان گۆرانکاریان به‌سه‌ردا بێت.

