تره‌مپ: هه‌ڵبژاردنه‌که دزراوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا ره‌خنه‌ى توندى له ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن گرت و دیموکراته‌کانى به "دزین"ى ده‌نگه‌کانى ناوبرد.
دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا له‌په‌یامێکدا که‌له‌ڕێگه‌ى په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تویته‌ر بڵاویکرده‌وه باسى له‌وه‌کردوه، ئه‌و دڵنیایه که دیموکراته‌کان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان "دزیوه و هه‌ڵبژردنێکى دزراوه به‌ڕێوه‌چووه"، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌نجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنه‌که په‌سه‌ند ناکه‌ن"، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى زاواکه‌ى و خێزانى تره‌مپ داوایان لێکردووه دان به‌شکسته‌که‌یدا بنێت.
هاوکات تره‌مپ نوسیویه‌تى:" ده‌بێت چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که بکه‌ن چونکه ئه‌وه‌ى سه‌رۆک دیارى ده‌کات ده‌نگه یاسییه‌کانن، نه‌ک راگه‌یاندنه‌کان، بۆیه تیمه یاساییه‌که‌م له‌ئێستادا ئاماده‌کارى ده‌که‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى که ده‌یسه‌لمنێنن "ته‌زویر کراوه له ویلایه‌تێکى وه‌ک پێنسلڤانیا به‌نمونه".

