مه‌حمود سه‌نگاوى بۆ وه‌رگرتنى"سه‌رانه‌و سوڵحکردن بۆ پاره" روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌حمود سه‌نگاوى سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى "سه‌رانه و سوڵحکردن بۆ پاره" روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" کارى سه‌رانه و سوڵحکردن بۆ پاره، دوورن له ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌ى خۆم و کوڕه‌کانمه‌وه".
له‌روونکردنه‌وه‌یه‌کیدا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 8ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه تێیدا هاتووه "له ھه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا که‌سانى دزێو و داواکراو له یاسا بوونیان هه‌یه و کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ش به‌دوور نییه له‌م جۆره که‌سانه، بۆمان ڕوون بۆته‌وه که له ماوه‌ى ڕابردوودا ده‌ستێکى نادیار و چه‌ند که‌سێکى دزێو و هه‌لپه‌رست چه‌ندین کارى دزێو و نایاساییان دوور له هه‌موو داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ناوى به‌نده و کوڕه‌کانمه‌وه (کاروان و گه‌رمیان) به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى ئه‌نجامداوه".
ده‌قى روونکردنه‌وه‌که:
کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان
ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و ناوه‌نده میدیاییه‌کان
هاونیشتیمانیانى ئازیز، له ھه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا که‌سانى دزێو و داواکراو له یاسا بوونیان هه‌یه و کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ش به‌دوور نییه له‌م جۆره که‌سانه، بۆمان ڕوون بۆته‌وه که له ماوه‌ى ڕابردوودا ده‌ستێکى نادیار و چه‌ند که‌سێکى دزێو و هه‌لپه‌رست چه‌ندین کارى دزێو و نایاساییان دوور له هه‌موو داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ناوى به‌نده و کوڕه‌کانمه‌وه (کاروان و گه‌رمیان) به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى ئه‌نجامداوه، هه‌ر بۆیه به پێویستى ده‌زانین که به کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستانى ڕابگه‌ینین که کارى سه‌رانه و سوڵحکردن بۆ پاره، دوورن له ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌ى خۆم و کوڕه‌کانمه‌وه.
هه‌ر بۆیه داواکارم له هاونیشتیمانیانى ئازیز به‌ئاگا بن و له ئه‌گه‌رى ڕوودانى هه‌ر کارێکى نایاسایى به‌رامبه‌ریان، لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بکه‌نه‌وه بۆ ئیجرائاتى یاسایى و له ئه‌گه‌رى به‌کارهێنانى ناوى ئێمه‌دا بۆ هه‌ر جۆرێک له‌و کارانه که مه‌به‌ست لێى ناشرینکردن و ناوزڕاندنمانه، په‌یوه‌ندى بکه‌ن به نوسینگه‌که‌مه‌وه به ژماره ته‌له‌فۆنى (٠٧٧٠١٥٢٣٥٨٨).
مه‌حمود سه‌نگاوی
ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى (ی.ن.ک)
٢٠٢٠/١١/٨

