کۆبونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌ستیپێکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له شارى ھه‌ولێر به ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى ھه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه‌ى مه‌ته‌بى سیاسى یه‌کێتى و پارتى له‌سه‌ر ئاستى باڵا ده‌ستیپێکرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى تشرینى دووه‌مى 2020 کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر ئاستى باڵا ده‌ستیپێکرد.
وه‌فدى یه‌کێتى به سه‌رۆکایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و وه‌فدى پارتى دیموکراتى کوردستانیش به سه‌رۆکایه‌تى هۆشیار زێباری، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ده‌بێت، هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى پرسه گرنگه‌کان و دۆخى ئێستاى هه‌رێم و نه‌بوونى مووچه و په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوانیانن ده‌کرێت.

