وردەکاریی بوومەلەرزەکەی ئەمشەوی پارێزگای سلێمانی

5 ساڵ لەمەوپێش



بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پیوەڕی رێختەر  باشوری رۆژھەلاتی شاری سلێمانی ھەژاند و ناوچەکانی بازیان و چەمچەماڵ و گەرمیان و کەرکوک و کۆیە و قەڵادزێ ھەستیان پێکردوە.

بومەلەرزەکە کاتژمێر 2:18 بەرەبەیان رویداوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ھاوڵاتیانەوە بە دەستمان گەیشتوە ھەتا سنووری کەرکوک و کۆیە خەڵکی ھەستیان پێکردوە.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران بوومەلەرزەکەی تر بە 6 خولەک دوای بومەلەرزەی یەکەم لە خۆرئاوای سلێمانی داوە بە گوڕی 3.4 پلە بەپیوەری رێختەر.

بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ھاوڵاتیانەوە بە دەستمان گەیشتووە زۆریەنی خەڵکی تەنھا ھەستیان بە بوومەلەرزەی یەکەم کردوە.

چەقی بومەلەرزەکەی بە دووری 34 کیلۆمەتر بوو لە چەقی شاری سلێمانی.

چاوەڕوانی زیاتربن..

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار