چیا و نما نەوشیروان مستەفا: قادر حاجی عەلی یەکێک بوو لە هاوسەنگەرانی باوکمان بۆ سەرکەوتنی پەیامی گۆڕان

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

نما نەشیروان مستەفا چیا نەوشیروان مستەفا بۆ کۆچی دوایی قادر حاجی عەلی رایدەگەیەنن، کاک قادر حاجی عەلی یەکێک لە هاوڕێ و هاوسەنگەری باوکمان بو بۆ سەرکەوتنی پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان.

دەقی پرسەنامەی نما و چیا نەوشیروان مستەفا:
هەواڵی کۆچی دوای کاک قادر حاجی عەلی یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی کوردستان لە دڵەوە غەمباری کردین.
بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە شۆڕشگێرەکەیان و هاوڕێکانی ئەکەین.
 کاک قادر هەم لە شاخ جێدەستی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دیار بوە، وە هەم لە شاریش یەکێک لە هاوڕێ و هاوسەنگەری باوکمان بو بۆ سەرکەوتنی پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان.
 داواکارین لەخوای گەورە کاک قادر بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی ببەخشێت بە ئێمە و بنەماڵەی بەڕێزیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی.

چیا نەوشیروان مستەفا
 نما نەوشیروان مستەفا
١٠ی ١١ی ٢٠٢٠

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار