هاوڕێیه‌کى قادر حاجى عه‌لى: به‌رامبه‌ر به که‌س و حیزبه‌کان بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بوو
"تۆ پێشه‌نگ و سه‌رکرده و ڕابه‌ر و خۆشه‌ویستى ناو کۆمه‌ڵ و عه‌زیزى شاره جوانه‌که‌ت، سلێمانى بووی"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قادر حاجى عه‌لى که دوێنێ به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا، عه‌لى که‌ریمى، نوسه‌رو روناکبیر، هاوڕێى له‌وتارێ:دا که تایبه‌ت بۆ هاوڵاتى ناردووه ده‌نوسێت:" تۆ پێشه‌نگ و سه‌رکرده و ڕابه‌ر و خۆشه‌ویستى ناو کۆمه‌ڵ و عه‌زیزى شاره جوانه‌که‌ت، سلێمانى بووی".
هه‌روه‌ها عه‌لى که‌ریمى ده‌شنوسێت:" ڕاوه‌سته‌کردن و به گژداچوونه‌وه‌ى بۆ بێعداله‌تى و گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌ڵاتى کوردى چ له ناو حکومه‌تى هه‌رێم و چ له‌و حیزبانه‌ى کارى بۆ کردن له که‌س شاراوه نییه و له هه‌موو قۆناغه‌کانى ژیانى سیاسى خۆی، به‌رامبه‌ر به که‌س و حیزبه‌کان بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بوو".
جه‌مال موختار دوێنێ له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که بڕیاره چوارشه‌ممه ته‌رمى قادر حاجى عه‌لى کاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆ بنێژرێت.
ده‌قى وتاره‌که‌ى عه‌لى که‌ریمى:
قادر حاجى عه‌لى ماڵئاوا
ماڵئاوایى هاوڕێى پێشمه‌رگه، سه‌رکرده‌ى شاخ و شار، کاک قادر حاجى عه‌لی!
عه‌لى که‌ریمی
تۆ پێشه‌نگ و سه‌رکرده و ڕابه‌ر و خۆشه‌ویستى ناو کۆمه‌ڵ و عه‌زیزى شاره جوانه‌که‌ت، سلێمانى بووی.
ئاخر که‌م هه‌یه له ئاستى تۆ سه‌رکرده، به‌ره‌ى خه‌ڵک و عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى چۆل نه‌کردبێ و پاڵى به گه‌نده‌ڵى و له‌بیرچوونه‌وه‌ى باوه‌شى خه‌ڵکى فه‌قیر و هه‌ژاره‌که‌ى نه‌دابێ.
له هه‌موو ژیانى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تیم بڕوام وابووه که‌سێک که عه‌یبه‌ى پێ عه‌یب بێ ده‌بێ پشتى پێ ببه‌ستی، تۆ ڕێک وابووی، له‌به‌ر سه‌روه‌رى و قامه‌تى باڵاى هاوڕێیانى شه‌هیدى کاروانى ژیانت، له‌به‌ر بنه‌ماڵه و برا و که‌س و کارت، بۆ به زیندوو هێشتنه‌وه‌ى ده‌نگى زولالى ئه‌و برایه‌ى هه‌میشه غه‌مى پێشمه‌رگه‌ى به کۆڵه‌وه بوو، کاک حه‌مه جه‌زاى خۆشه‌ویستى کوردستانه گه‌وره‌که‌مان، خۆ دوور خسته‌وه له گه‌نده‌ڵى و عه‌یبه، بوو به ڕێڕه‌و و سه‌رلۆحه‌ى ژیانت.
هاوڕێ گیان تۆ نامری، مردن و له‌ناوچوون، بۆیان نالوێ ته‌نانه‌ت به لاشدا گوزه‌ر بکه‌ن، دڵنیام به ڕابردووى خۆت و خۆشه‌ویستى ناو خه‌ڵکه‌که‌ت له مێژساڵه له مردن بێمنه‌ت بووى و کورد گوته‌نى شاباشى خۆت داوه و مافى خۆته سه‌رچۆپى به‌ر نه‌ده‌ی!
ئه‌و ڕۆژه هه‌ینییانه که بانگت ده‌کردم و ده‌تگوت: هاوڕى عه‌لى با بچین و به‌ناو شاردا پیاسه بکه‌ین، له چایخانه‌ى شه‌عبه‌وه بۆ قه‌یسه‌رى نه‌قیب، گه‌رانه‌وه بۆ سابونکه‌ران و به‌رده‌رکى سه‌را، ئه‌وجار بۆ لاى مزگه‌وتى گه‌وره و کانێسکان و جاده‌ى مه‌وله‌وى و به‌ره‌و باخى گشتی، چه‌ند تامه‌زرۆت ده‌کردم ئاخۆ ڕۆژێک دێ منیش ئاوا به‌ناو سابڵاخدا بێم و بچم و وه‌ک تۆ به سڵاو و چاک و چۆنى له گه‌ڵ خه‌ڵک و ده‌ست هه‌ڵێنان له دوکاندار و ڕێبواره‌کان پێیان بڵێم ئێمه هه‌رگیز خه‌ڵکى ساده و به‌وه‌فا و پێ له ئازارى خۆمان له بیر ناکه‌ین.
کاک قادر سه‌رکرده‌یه‌کى خاکى و خۆشه‌ویستى شاره‌که‌ى سلێمانى بوو، هه‌موو شار به ئى خۆیان ده‌زانى و ڕێزیان لێده‌گرت، یار و غه‌مخۆرى ڕۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵکانى میدیایى بوو، کوردستانییه‌کى پێ له کوردایه‌تى و دڵسۆز بۆ هه‌موو خه‌بات و شۆڕشگێڕانى پارچه‌کانى دى بوو. وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کى شۆڕش له باشوور، هه‌ر له کۆنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کى دڵسۆزانه و برایانه‌ى هه‌بوو له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاتییانه و حیزبه‌کانیان که به هۆى پێشمه‌رگایه‌تى و شه‌ێ له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانى حکومه‌تى ئێران، هاتبوونه ئه‌م دیو و لێره گیرسابوونه‌وه. سۆزێکى تایبه‌ت و دۆستایه‌تییه‌کى به‌تینى له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و گریلاکانى قه‌ندیل و باکوور هه‌بوو.
ڕاوه‌سته‌کردن و به گژداچوونه‌وه‌ى بۆ بێعداله‌تى و گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌ڵاتى کوردى چ له ناو حکومه‌تى هه‌رێم و چ له‌و حیزبانه‌ى کارى بۆ کردن له که‌س شاراوه نییه و له هه‌موو قۆناغه‌کانى ژیانى سیاسى خۆی، به‌رامبه‌ر به که‌س و حیزبه‌کان بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بوو.
به کۆڵێک پێ له خه‌بات و شۆڕشگێڕی، وه‌فا و ئه‌مه‌ک، خاکى و ساده ژیا و هه‌رواش جێى هێشتین، له‌ناو سه‌رکرده‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه ئاخر زۆر که‌م بوون وه‌ک ئه‌و خۆمانه و بێ ترس بێته ناو بازار و باوه‌شى خه‌ڵکى خۆیان، ئه‌و بۆ تاقه ساتێکیش له میلله‌تى خۆى نه‌ترسا و بێگانه نه‌بوو، له‌گه‌ڵیان ژیا و له‌ناو باوه‌شى گه‌رمى ئه‌وانیش ماڵئاوایى کرد.
له ده‌ستدانى کاک قادر زیانێکى گه‌وره‌یه بۆ کوردستان، بۆ سلێمانى و بۆ ده‌نگى ئازاد و ئۆپۆزیسۆن و خه‌باتى گه‌لى چه‌وساوه‌مان له چنگى داگیرکه‌ران و ده‌سه‌ڵاتى سه‌ره‌ڕۆ و بێ ڕه‌حم و وێژدانى مافیاکانى ناوخۆى کورد.
له ناخى دڵمه‌وه به خۆشکان و براکان و هه‌ر چوار کوڕه جوانه‌کانت و زۆر به تایبه‌تى به خوشکى هه‌ڵقرچاو و پێ له ناسۆرم شیلان خان ده‌ڵێم؛ کۆسته‌که‌تان ئه‌ژنۆشکێنه به‌ڵام سه‌ر هه‌ڵێنن و هه‌تا ماون شانازیى بکه‌ن به‌م لاوه شۆڕشگێره، به‌م پێشمه‌رگه ئازایه، به‌م سه‌رکرده و سیاسه‌توانه ژیره‌ى سه‌رده‌مى ئێستا و ڕابردووى گه‌له‌که‌مان، ئه‌وه‌نده‌ى شانازیى بۆ جێى هێشتوون هه‌تا هه‌ن سه‌ربڵیندن له‌ناو خه‌ڵکدا و ده‌بێ بیپارێزن!
ئه‌و تاقانه‌یه به‌وه‌ی؛ چ ده‌سه‌ڵات و چ خه‌ڵک و ئۆپۆزیسۆن سه‌رى ڕێزى بۆ داده‌نوێنن!
ماڵئاوا و ڕووح و ڕه‌وانت شاد کاک قادر گیان، هاوڕێى له‌سه‌ر دڵان و خاکى و خۆشه‌ویست.

