ئه‌مڕۆ به‌غدا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران یه‌کلایده‌کاته‌وه
په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى قه‌رز ده‌دات که بڕه‌که‌ى 12 تریلۆن دیناره

5 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌مڕۆ به‌غدا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران یه‌کلایده‌کاته‌وه
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى قه‌رزکردن ده‌دات، هه‌ر ئه‌مڕۆش موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران یه‌کلاده‌بێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى تشرینى دووه‌مى 2020، په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى قه‌رز ده‌دات.
محه‌مه‌د ساحیب ده‌ڕاجی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" دواى ئه‌وه‌ى بڕى پێشنیازکراو بۆ قه‌رز له 41 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 12 ترلیۆن که‌مکرایه‌وه، له دانیشتنى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌دا له په‌رله‌ماندا یاساى قه‌رز تێده‌په‌ڕێنرێت".
حکومه‌تى عێراق بۆ دابینکردنى موچه‌ى سێ مانگى کۆتایى ئه‌مساڵ و بودجه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانى خۆیان له‌گه‌ڵ بودجه بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆنا داواى 41 تریلۆن دینارى کرد، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و ته‌نها ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر 12 تریلۆن دینار ده‌دات.

