وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: شه‌هیدان و که‌سوکاریان تاجى سه‌رمانن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یێندراوێکى له‌باره‌ى ئه‌و هاوکارییانه بڵاوکرده‌وه که ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به که‌سوکارى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به داعش درابوون و ده‌شڵێت "شه‌هیدان و که‌سوکارى به‌ڕێزیان شایسته‌ى زۆر له‌وه زیاترن و تاجى سه‌رمانن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى تشرینى دووه‌مى 2020، زیاتر له 250 خێزان له مێرگه‌سۆر، سۆران و که‌رکووک بانگکرابوون بۆ وه‌رگرتنى هاوکاریى له‌لایه‌ن رێکخراوى خێرخوازیى رێگه‌ى پێشکه‌وتنى ئه‌مریکى له هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام هاوکارییه‌کان له‌لایه‌ن خێزانه‌کانه‌وه ره‌تکرانه‌وه.
پاش ره‌تکردنه‌وه‌ى هاوکارییه‌کان، که (نه‌عل، جلوبه‌رگ) بووه، که‌سوکارى شه‌هیدانى داعش سه‌رجه‌م هاوکارییه‌کانیان سوتاند وه‌ک "سووکایه‌تیکردن به‌خوێنى شه‌هیدان" وه‌سفیان کرد.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه:
به‌ڕێزان که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
نیگه‌رانین له‌و رووداوه نه‌خوازراوه‌ى که ئه‌مڕۆ ۱۱/۱۱/ ۲۰۲۰ ى به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه، له‌شارى هه‌ولێر روویدا.
له‌گه‌ڵ رێز‌و پێزانینمان بۆ رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و مرۆییه‌کان که هه‌میشه هاوکارو یارمه‌تیده‌رى باشى وه‌زاره‌ت و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ن.
دیاره، ئه‌مڕۆش رێکخراوێکى خێرخوازى جیهانی، له‌پڕۆژه‌یه‌کدا بڕیاریدا به دابه‌شکردنى کۆمه‌ڵێک که‌ل و په‌لى وه‌ک هاوکارى پێشکه‌ش به‌که‌س و کار‌و وارسى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به‌داعش. تیایدا جۆر و قه‌باره‌ى که‌ره‌سته‌کان گله‌یى و نیگه‌رانى که‌س وکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى لێکه‌وته‌وه.
ئێمه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، نیگه‌رانى ئه‌و رووداوه‌ین، شه‌هیدان وکه‌سوکارى به‌ڕێزیان شایسته‌ى زۆر له‌وه زیاترن و تاجى سه‌رمانن، به‌ئه‌رکى خۆمانى ده‌زانین، به‌هه‌موو جۆرێک و به‌باشترین شێوه خزمه‌تى وارسى شه‌هیدان بکه‌ین.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان

