قوباد تاڵه‌بانى هاوخه‌مى خۆى بۆ کۆچى دوایى قادر حاجى عه‌لى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى به‌ناوى حکومه‌ته‌وه په‌یامێک بۆ کۆچى دوایى قادر حاجى عه‌لى راگه‌یاند و ده‌ڵێت:" قادر حاجى عه‌لی، یه‌کێک بو له که‌سایه‌تى و شۆڕشگێڕه‌کانى کورد و رۆڵى به‌رچاوى ھه‌بوه له کارکردن بۆ به‌دیھێنانى خواست و مافه ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان".
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، پرسه‌نامه‌یه‌ک به‌ناوى حکومه‌تى ھه‌رێمه‌وه بڵاوده‌کاته‌وه که ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه، تێکۆشه‌ر و که‌سایه‌تى سیاسى دیارى کورد (قادر حاجى عه‌لی) کۆچى دوایى کرد.
کاک قادر حاجى عه‌لی، یه‌کێک بوو له که‌سایه‌تى و شۆڕشگێڕه‌کانى کورد و رۆڵى به‌رچاوى ھه‌بووه له کارکردن بۆ به‌دیھێنانى خواست و مافه ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌ناوى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌و ھاوڕێیان و دۆستانى ده‌که‌ین و ھاوخه‌میانین، له‌خواى گه‌وره داواکارین گیانى کۆچکردوو به به‌ھه‌شتى به‌رین شاد بکات.
(إنا لله وإنا إلیه را‌جعون)
قوباد تاڵه‌بانی
٢٠٢٠/١١/١١

