شه‌رێکى گه‌وره له‌په‌رله‌مان له‌پێناو 320 ملیار دیناره‌که به‌رێوه ده‌چێت
رێبوار که‌ریم مه‌حمود په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا بۆ هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
حکومه‌تى عێراق و په‌رله‌مان رێککه‌وتن له‌سه‌ر بڕى ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌کییه‌ى ده‌کرێت که بڕه‌که‌ى 12 تریلیۆن دیناره‌و په‌رله‌مانتارێکى کورد بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" ئێستا شه‌ڕێکى گه‌وره بۆ 320 ملیار دیناره‌که ده‌ستى پێکردووه".
رێبوار که‌ریم مه‌حمود، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" په‌رله‌مانتارانى شیعه داوا ده‌که‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان که رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه بنێردرێت بۆ به‌غدا، به‌ڵام ده‌ڵێن هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نه‌نێردراوه بۆ عێراق".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، دوو رێگامان له‌به‌رده‌ستدایه یان ئه‌وه‌تا حکومه‌تى هه‌رێم به‌زوترین کات داهاتى نیوه‌ى خڵه گومرگییه‌کان بنێرێت بۆ به‌غدا یان ئه‌وه‌تا ره‌زامه‌ندى بردێت حکومه‌تى عێراق خۆى ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بکات.
ناوبراو پێشیوابوو:" ئه‌م هه‌مو ناره‌حه‌تى و ئاسته‌نگانه هیچ په‌یوه‌ندى به کوردایه‌تییه‌وه نیه، به‌ڵکو به‌هۆى دزین و تاڵانکردنى داهاتى نه‌وت و گومرک و ناوخۆ و هه‌مو داهاته‌کانیترى هه‌رێمه‌وه‌یه و ئێمه لێره شه‌ڕ له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌ین".

