سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادار ده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ڕایگه‌یاند:" ئاگادارى ھاوڵاتیان ده‌که‌ینه‌وه که دانانى کۆشک له شوێنى گشتى و موڵکى تایبه‌تدا رێگه پێدراو نییه".
سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که کۆپییه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، بڵاویکرده‌وه، ئاگادارى ھاوڵاتیان ده‌کات که دانانى کۆشک له شوێنى گشتى و موڵکى تایبه‌تدا رێگه پێدراو نییه.
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه:"ھه‌ر ھاوڵاتییه‌ک له موڵکى تایبه‌تى خۆیدا به‌نیازبێت کۆشک دابنێت پێویسته سه‌ردانى به‌شى هونه‌رى شاره‌وانى سلێمانى بکات به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێکارى ھونه‌رى و یاسایى له‌سه‌ر داواکه‌ى.
هاوکات ئاماژه‌به‌وه‌شکراوه، ئه‌و کۆشکانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دانراون پرۆژه‌یه‌کى وه‌به‌رھێێنانه به‌شێوه‌یه‌کى موساته‌حه که به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رھێنان بۆ کۆمپانیایه‌کى ئه‌نجامداوه"ئه‌و کۆشکانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن شاره‌وانى سلێمانى ته‌نھا دیاریکردنى شوێنى کۆشکه‌کانى که‌وتۆته ئه‌ستۆ".
شاره‌وانى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ، ئه‌م بڕیاره پاڵپشت به‌یاساى چاکسازى و فه‌رمانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار به‌ژماره ٩١ له ١٢\٨\٢٠٢٠ به‌شى دووه‌م له بڕگه‌ى پێنجه‌م ده‌رچووه.

