عه‌لى باپیر بۆ به‌رپرسانى هه‌رێم: به لێزانى کار بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:" بارودۆخى ئێستاى عێراق‌و هه‌رێم‌و ناوچه‌که نائاساییه‌و پێویسته حکومه‌ت‌و کار به‌ده‌ستانى هه‌رێم زۆر به لێزانییو وردییه‌وه هه‌نگاو بنێن.
ئه‌مڕۆ 11ى تشرینى دووه‌مى 2020، عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى حزبه‌که‌ى له په‌رله‌مانى کوردستان که تیایدا بۆ ئه‌و کار‌و چالاکییانه‌ى له چوارچێوه‌ى کارى په‌رله‌مانیى خۆیاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن‌و گفتوگۆیانى له‌گه‌ڵ کردووه.
ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى رایگه‌یاند:" هه‌ل‌و مه‌رج‌و بارودۆخى ئێستاى عێڕاق‌و هه‌رێم‌و ناوچه‌که نائاساییه‌و پێویسته حکومه‌ت‌و کار به‌ده‌ستانى هه‌رێم زۆر به لێزانییو وردییه‌وه هه‌نگاو بنێن‌و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى گه‌له‌که‌مان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى حزبیی‌و که‌سى هه‌ڵبژێرن‌و کار بکه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌و چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کان‌و نه‌هێشتنى گرفته‌کان".
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که"په‌رله‌مان ده‌زگایه‌کى گرنگى هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه‌و پێویسته ڕێزى خۆى لێ بنرێ‌و هاوکاریى بکرێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ده‌ورى خۆى ببینێ‌و ئه‌رکى سه‌رشانى به باشى ئه‌نجام بدا‌و هۆکارێکى پێشخستنێکى هه‌رێم بێت".

