په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى: حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مانتارانى كوردى له‌به‌غدا ئیحراج کردووه
په‌رله‌مانتارانى شیعه‌و سونه رازى نین حکومه‌ته‌که‌ى کازمى 320 ملیار دینارى مانگانه بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:"حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مانتارانى کوردى تووشى ئیحراجى کردووه له‌سه‌ر نه‌ناردنى نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان".
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى شیعه‌و سونه دژى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ن بۆ هه‌رێمى کوردستان و ده‌ڵێن( هه‌رێم ئیلتزاماتى خۆى جێبه‌جێ نه‌کردووه) و چه‌ند پێشنیارێکیان هه‌یه‌و ئێمه‌ش وه‌ک کورد ره‌زامه‌ند نین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که په‌رله‌مانتارانى شیعه‌و سونه دوو پێشنیاریان هه‌یه که بریتین له ته‌سلیم کردنى 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و راده‌ستکردنى له‌سه‌دا 50% داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان.
هه‌روه‌ها پێشنیارێکى دیکه‌یان ئه‌وه‌یه هه‌رێم سه‌رجه‌م نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌وان هه‌ردوو پێشنیاره‌که‌یان ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و پێشنیارى ئه‌وه‌یان هه‌یه که وه‌ره‌قه‌ى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت تا په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو.
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌ر ئه‌مشه‌و کاتژمێر 12 جارێکى دیکه دانیشتن ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌وڵى لێکتێگه‌یشتن ده‌ده‌ین، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مانتارانى کوردى تووشى ئیحراجى کردووه له‌سه‌ر نه‌ناردنى نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان، به حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن چى ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئیلتزام به رێکه‌وتنه‌که‌یانه‌وه ده‌که‌ن".
په‌رله‌مانى عێراق ره‌زامه‌ندى نیشانداوه که حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى 12 ملیار دۆلار قه‌رز بکات بۆ موچه‌ى مانگه‌کانى 10 و 11 و 12ى ئه‌مساڵ و رووبه‌روبونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆناو گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانى خۆیان، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق رازى نین به ناردنى 320 ملیار دینارى مانگانه که له‌چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمدا جێگیر کراوه تا په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو.

