پەرلەمانی عێراق بەبێ کورد یاسای قەرزی لە کاتی خەودا تێپەڕاند

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

پەرلەمانی عێراق درەنگانی ئەمشەو کۆبویەوەو بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەبێ کورد دەنگی دا لەسەر پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز ، بەڵام بەهۆی زیادکردنی هەندێک ماددەی دژی حکومەت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی کورد بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکردو یاساکە تێپەڕینرا.

بەپێی یاساکە لەممانگی 11ەوە 320 ملیارەکەی هەرێم ڕادەگیرێت ئەگەر نەوت رادەست نەکات، دەبێت هەرێم پابەندی ناردنی بڕێک نەوت بێت کە سۆمۆ دیاری دەکات.

ئەگەر ئەوەش نەبوو لە مانگەکانی 11 و 12 ھیچ پارەیەکی تر بۆ ھەرێم نانیریت و دواتر رێکەوتنی نوێ دەکرێت بۆ 2021.

بەپێی یاساکە لەم مانگەوە 320 ملیارەکەی هەرێم ڕادەگرێت و دەبێت هەرێم پابەندی ناردنی بڕە نەوتی دیاری کراوبێت ئینجا بڕی بوجەکەی دەنێردرێت. بەلام 320 ملیاری مانگی 10 دەنیرێت.

لەناو دانیشتنەکەی پەرلەمان، دەمەقاڵێ لەنێوان نوێنەران کورد و شیعە دروستبووە و دواتر نوێنەرانی کورد دانیشتنەکەیان جێهێشت.

سەرکەو ت شەمسەدین پەرلەمانتاری عێراق دوای دەنگدان لەسەر یاساکە رایگەیاند "ئەمرۆ لە ناو پەرلەمانی عێراق کۆتایی بەو چاوپۆشینە هێنرا کە لە ئاست هەرێم هەبوو کە بەو هۆیەوە موچەخۆرانی هەرێم دەیانتوانی سود لە بەشێکی ببینن".

بەپێی یاساکە دەبێت ھەرێم پابەندبیت بە ناردنی بڕێک نەوت کە کۆمپانیای سۆمۆ دیاریدەکات ئەگەر ھەرێم نەوت نەگێریتەوە بۆ بەغد،ا ئەوا بەغدا ھیچ بڕە پارەیەکی ئەم قەرزە نانێرێت تا بودجەی ٢٠٢١ دەنگی لەسەر دەدرێت.

لە کاتژمێر ۱۲ نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە تا کاتژمێر ٦ی سەرلە بەیانی رۆژی پێنج شەممە دانیشتن بەردەوام بوو و لە ناو پەرلەمان و کاتژمێر 6ی بەیانی دەنگی لەسەر درا.

بڕیارەکە بریتی نیە لە بڕین و پێدانی پارە، بەڵکو بەپێی ماددەی تایبەت ئەوە زیادکرا کە هەرێم بڕێك نەوت بدات بە عیراق، کە سۆمۆ دیاری بکات. هەروەها داهاتە ئیتیحادییەکانیتریش بداتە عیراق. لەبەرامبەردا بڕێك پارە تەرخان دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان.
کەواتە:

1. هیچ بڕێك نەوت لەسەر هەرێم فەرز نەکراوە.
2. ئەگەر هەرێم و عیراق لەسەر هەر بڕێك نەوت رێک بکەون، کەم یان زۆر، ئەوا لەبەرامبەریدا بڕێك پارە دێت بۆ هەرێم.
3. داهاتە ئیتیحادییەکانیش لێرەدا مەبەست گومرك و باجە، لەپێشتردا هەرێم و بەغدا رێکەوتنێکیان لەسەر کردوە.
4. حکومەتی هەرێم رۆژی (۱۸_۱٠_۲٠۲٠) نوسراوێکی کردوە بۆ حکومەتی عیراق و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی نەوت.
5. ئەم یاسای قەرزە کۆتایی شتەکان نیەو لەمانگی داهاتودا پرۆژە یاسای بودجەی ۲٠۲۱ دەچێتە پەرلەمان و دووبارە پشکی کورد بە جۆریکی تر دیاری دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار