کازمى داواى په‌له‌کردن له‌ناردنى پڕۆژه بودجه‌ى 2021 ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی دارایى کرد به‌په‌له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند که مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایى راسپارد که پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ساڵی دارایى 2021 ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه کازمی داوای له وه‌زاره‌تی دارایى کردووه به‌په‌له پرۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه بکات تا بخرێته به‌رنامه‌ی کاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
