" کات ماوه نه‌وت راده‌ست بکه‌ن تا له 320 ملیاره‌که زیاتر ره‌وانه بکرێت"
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: تاکه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌ده‌ست ئه‌شخاس و ئه‌حزابه‌وه ببێته نه‌هامه‌تى بۆ خه‌ڵک؟

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى تێپه‌ڕاندنى یاسایى قه‌رزه‌وه له په‌رله‌مان، ده‌ڵێت: " شیعه‌کان پێیانووتین بێ راده‌ستکردنى نه‌وت چیتر پاره نییه"، ده‌شڵێت:" به‌پێى یاساى قه‌رز کات ماوه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سۆمۆ گفتوگۆ بکات و ده‌توانن له320 ملیار دیناره‌که زیاتر ره‌وانه بکرێت".
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید په‌رله‌مانتارى کورد له لیژنه‌ى دارایى ده‌ڵێت: " تۆمارى دانیشتنه‌کانى لیژنه‌ى دارایى هه‌ن، ئه‌وه‌ى پێمانکراو له دیفاع و شه‌ێ له‌سه‌ر ۳۲٠ ملیاره‌که کردمان".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: " کوتله شیعیه‌کان ئێجگار توندبوون، ده‌یانوت دوو ساڵه بێ ناردنى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت پاره ده‌نێرین و نیه‌ت باشى نیشان ئه‌ده‌ین ئیدى بێ نه‌وت پاره نییه، وتیان هه‌ڵبژاردن له پێشه و خه‌ڵکه‌که‌مان قبوڵى ناکات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "خالد شوانى" دوێنێ به نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم چۆته لیژنه‌ى دارایی، ده‌قى نامه‌یه‌کى حکومه‌تى هه‌رێمى خوێنده‌وه که له 18 ى 10 ى 2020 ناردویانه بۆ حکومه‌تى عێراق و ده‌ڵێن:" ئیلتیزام ده‌که‌ین به ناوه‌رۆکى رێکه‌وتنه‌که‌مانه‌وه".
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید پێشیوابوو ئه‌گه‌ر هه‌رێم به په‌له وه‌فدێک بنێرێته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى بکه‌ونه گفتوگۆ و پابه‌ند بن به ناوه‌رۆکى یاساى قه‌رزه‌وه "ده‌توانن له‌برى 320 ملیاره‌که زیاتر ده‌ستبخه‌ن، مه‌له‌فى ئاڵۆزى نه‌وتى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌رده‌بێ چاره‌یه‌کى بۆ بدۆزرێته‌وه، ئێستا کاتى ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه بنرێ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشبینى ده‌کات " ئه‌گه‌ر هه‌رێم بۆ ئه‌و سێ مانگه له یاساى قه‌رزدا نه‌توانێ به په‌له نیه‌ت باشى نیشانبدا و به‌شێک له نه‌وت و داهاته‌کان نه‌گه‌رێنێته‌وه ئه‌وا بۆ یاساى بودجه‌ى 2021 که به‌مزوانه ده‌گاته په‌رله‌مان کێشه‌ى گه‌وره‌ترى بۆ دروست ده‌بێت، ئێستا کاتى هه‌نگاوى فعلیه له پێناو ژیان و موچه‌ى خه‌ڵکى هه‌رێم".
هاوکات، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه مه‌جالێکى فراوان بۆ دانوستان له‌یاساکه‌دا هه‌یه، تیایدا هاتوه "نه‌وتى هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ى شه‌ریکه‌ى سۆمۆ دیارى ده‌کات، هه‌رێم ده‌توانێ بڕوا له‌گه‌ڵ سۆمۆ بکه‌ونه گفتوگۆ و له‌سه‌ر ئه‌و رێژه‌یه له نه‌وت رێکه‌وتن بکه‌ن که ده‌توانن بینێرن، ئاخر تاکه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌ده‌ست ئه‌شخاس و ئه‌حزابه‌وه ببێته نه‌هامه‌تى بۆ خه‌ڵک؟".

