حه‌لبوسى: یه‌کشه‌ممه ده‌ست ده‌کرێت به‌دابه‌شکردنى موچه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق به میدیاکانى عێراقى ڕاگه‌یاند:"له ماوه‌ى دوو ڕۆژى داهاتوودا ده‌ستده‌کرێت به دابه‌شکردنى مووچه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، محه‌مه‌د حه‌لبوسى،سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا ده‌ست ده‌کرێت به دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى تشرینى یه‌که‌م".
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق به‌بێ ئاماده‌بونى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان پڕۆژه یاسایى قه‌رزى په‌سه‌ندکرد، به‌م پێیه بێت پاره‌ى ته‌واو دێته به‌رده‌ستى حکومه‌تى عێراق بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.
له‌یاساکه‌دا داوا ده‌کرێت هه‌رێمى کوردستان هه‌رچى داهاتى هه‌یه ڕاده‌ستى حکومه‌تى عێراقى بکات.
به‌پێى ئه‌نجامى دانیشتنه‌که حکومه‌تى عیراق بڕى ئه‌و نه‌وته دیارى ده‌کات، که ھه‌رێمى کوردستان ده‌بێت راده‌ستى به‌غداى بکات، له به‌رانبه‌ردا حکومه‌تى عیراقیش شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت.

