بایدن یه‌که‌مین که‌سى له کۆشکى سپى ده‌ستنیشان کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جۆ بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا رۆناڵد کلاین-ى به‌سه‌رۆکى فه‌رمانبه‌رانى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ته‌که‌ى ده‌ستنیشانکرد، که بۆ ماوه‌یه‌کى دوور و درێژ راوێژکارێکى دیموکراته‌کان بووه.
مارا لایسۆن رۆژنامه‌نووسى ئه‌مه‌ریکى و شیکارى سیاسى و په‌یامنێرى ئێن پى ئار و هاوکارى فۆکس نیوز، بایدن یه‌کێک له باشترین که‌سه‌کانى له‌کۆشکى سپى بۆ ئیداره‌که‌ى دامه‌زراندووه.
کلاین -ى 59 ساڵ، ده‌رچووى ئیداره‌ى ئۆباما-یه‌و پێشتر له‌ماوه‌ى 2009-2011 سه‌رۆکى فه‌رمانبه‌رانى بایدن بووه کاتێک جێگرى سه‌رۆکى پێشوو باراک ئۆباما بوو له‌ماوه‌ى 2008-2016.
ده‌سنتیشان کردنى کلاین له لایه‌ن بایدن-ه‌وه که له‌سه‌رده‌مى ئۆبامادا کارى کردووه بۆ کۆتایى هێنان به ئیبۆلا، ئاماژه‌یه که ئیداره‌ى بایدن ده‌یه‌وێت رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى کۆڤید-19 بگرێت که تا ئێستا 240 هه‌زار ئه‌مه‌ریکى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بایدن له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ڵێت: "ناتوانرێت رۆڵى کلاین باسنه‌کرێت بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ که پێکه‌وه کارمان کردووه، ئه‌و توانى به بیرۆکه‌کانى رزگاریان بکات له یه‌کێک له دۆخه خراپه‌کانى پوکانه‌وه‌ى ئابورى 2009 که یه‌کێک له‌حاڵه خراپه‌کانى داڕمانى ئابوورى".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که توانییان سه‌رکه‌ون به‌سه‌ر خراپترین دۆخى ته‌ندروستى ساڵى 2014 له‌کاتى راگه‌یاندنى حاڵه‌تى ئیمیرجنسى ته‌ندروستى گشتى ده‌رباره‌ى ئیبۆلا".
هاوکات بایدن راشیگه‌یاند:" ئه‌و شاره‌زاییه‌کى بێ وێنه‌ى جۆراو جۆر و تواناى کارکردنى هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى سیاسى جیاوازدا بۆیه به‌ته‌واوى پێویستمان به تواناکانیه‌تى بۆ سه‌رۆکى فه‌رمانبه‌رانى کۆشکى سپی".

