مه‌سعود بارزانى: شیعه و سونه خه‌نجه‌ریان له پشتى گه‌لى کوردستاندا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سعود بارزانى له باره‌ى دژایه‌تیکردنى هه‌رێمى کوردستان لایه‌ن لایه‌نه شیعى و سوننیه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" به بێ ڕه‌چاوکردنى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و ڕێککه‌وتنه‌کان یاسایان ده‌رکردووه و شیعه و سونه خه‌نجه‌ریان له پشتى گه‌لى کوردستاندا".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌یامێکى له‌باره‌ى ده‌رکردنى یاساى قه‌رز له په‌رله‌مانى عێراق بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه:" ئێمه ئه‌و یاسایه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که به بێ ڕه‌چاوکردنى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌رى کردووه، به بابه‌تێکى سیاسى و بۆ گوشارهێنان له‌سه‌ر هه‌رێم و سزادانى خه‌ڵکى کوردستانى ده‌بینین که پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و ته‌وافوق و هاوسه‌نگیى نێوان پێکهاته‌کانى عێراقه و جۆرێکه له ته‌نگپێهه‌ڵچنین و شه‌ڕفرۆشی".
مه‌سعود بارزانى داوا له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌که‌م که له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کوردستان له به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم، پێکه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کۆببنه‌وه و بگه‌نه بڕیارێکى هاوبه‌ش" بڕیارێک بده‌ن که له ئاست به‌رپرسیارێتى بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و له هه‌مانکاتیشدا که‌رامه‌تى میلله‌ته‌که‌مان بپارێزرێت".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى:
به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان
زۆر به‌داخه‌وه جارێکى تر لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق به شیعه و سوننه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خه‌نجه‌ریان له پشتى گه‌لى کوردستان دا و، بودجه و ڕزقى خه‌ڵکى کوردستانیان وه‌ک کارتێک بۆ گوشارهێنان بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌کار هێنایه‌وه.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که له ماوه‌ى ڕابردوو چه‌ندین جار ڕێککه‌وتن له نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم و حکوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ ئیمزا کراوه، به‌ڵام ڕێککه‌وتنه‌کان جێبه‌جێ نه‌کراون. ئێمه ئه‌و یاسایه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که به بێ ڕه‌چاوکردنى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌رى کردووه، به بابه‌تێکى سیاسى و بۆ گوشارهێنان له‌سه‌ر هه‌رێم و سزادانى خه‌ڵکى کوردستانى ده‌بینین که پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و ته‌وافوق و هاوسه‌نگیى نێوان پێکهاته‌کانى عێراقه و جۆرێکه له ته‌نگپێهه‌ڵچنین و شه‌ڕفرۆشی. ده‌ریشکه‌وت که ئه‌وان پێشوه‌خته بڕیارى خۆیان له‌سه‌ر دژایه‌تیکردنى هه‌رێم داوه و هه‌میشه به‌و لۆژیکه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و ڕێککه‌وتنه‌کان و ماف و داواکارییه‌کانى گه‌لى کوردستان ده‌که‌ن.
لێره‌دا پێزانینم هه‌یه بۆ یه‌کده‌نگیى نوێنه‌رانى کوردستان له به‌غدا که به هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌ش دژى ئه‌و یاسایه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ستانه‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان جێگه‌ى سوپاس و ده‌ستخۆشییه. داواش له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم و پارله‌مان و حکوومه‌ت ده‌که‌م که له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کوردستان له به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم، پێکه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کۆببنه‌وه و بگه‌نه بڕیارێکى هاوبه‌ش. بڕیارێک بده‌ن که له ئاست به‌رپرسیارێتى بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و له هه‌مانکاتیشدا که‌رامه‌تى میلله‌ته‌که‌مان بپارێزرێت و سنوورێک بۆ ئه‌و ڕه‌فتارانه دابنێت که مه‌به‌ست لێى سزادانى گه‌لى کوردستانه.
مه‌سعود بارزانی
12ـى تشرینى دووه‌مى 2020

