سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: پارێزگارى له ماف و شایسته‌کانى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین
" سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به‌وپه‌ڕى گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵه‌کانى ده‌خاته گه‌ڕ"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى له‌سه‌ر ده‌رکردنى یاساى قه‌رز له په‌رله‌مانى عێراق ده‌رکردووه که به‌بێ ده‌نگى کورد تێپه‌رێندرا، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که پارێزگارى له ماف و شایسته‌کانى خه‌ڵکى کوردستان ده‌کات.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
ڕاگه‌یه‌نراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ده‌رباره‌ى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایی
ده‌رباره‌ى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/11/2020 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه و به‌بێ ڕه‌چاوکرنى پره‌نسیپه‌کانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه سه‌رنج و تێبینى و پێشنیاره‌کانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له سه‌رجه‌م فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین که یه‌کهه‌ڵوێست بوون بۆ داکۆکیکرن له ماف و شایسته‌کانى گه‌لى کوردستان.
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان به نیگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵه‌کانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له ماف و شایسته‌کانى خه‌ڵکى کوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌پێناو یه‌کهه‌ڵوێستیى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له حکوومه‌تى فیدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌کرێت.
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان
12/11/2020

