حکومه‌تى هه‌رێم: چه‌ندین جار نیازپاکیمان به‌رانبه‌ر به‌غدا نیشانداوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى تێپه‌راندنى یاساى قه‌رز که به‌بێ ده‌نگى نوێنه‌رانى کورد تێپه‌رێندرا بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتووه:" له دواى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیش ، چه‌ندین جار نیازپاکى خۆى نیشان داوه و سه‌ردانى به‌غداى کردووه و چه‌ندین له‌یه‌کگه‌یشتن و ڕێککه‌وتن له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵى پێشوو و ئێستا هاته ئاراوه".
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم:
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشى کردن له نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، که هه‌ڵوێستێکى یه‌کگرتوویان له به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى ده‌ربڕى که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2020/11/12 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه و بێ گوێدانه پرنسیپى سازان و له به‌رچاوگرتنى نیگه‌رانییه‌کانى گه‌لى کوردستان، ده‌نگى له سه‌ر درا. له هه‌مانکاتدا نیگه‌رانیى و ناڕه‌زایى خۆى به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌م یاسایه ده‌رده‌بڕێت.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام و هه‌میشه، ئاماده‌یى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕیوه . له دواى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیش ، چه‌ندین جار نیازپاکى خۆى نیشان داوه و سه‌ردانى به‌غداى کردووه و چه‌ندین له‌یه‌کگه‌یشتن و ڕێککه‌وتن له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵى پێشوو و ئێستا هاته ئاراوه و حکومه‌تى هه‌رێم ، هه‌میشه پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌کانى خۆى جێبه‌جێکردووه له به‌رامبه‌ر دابینکردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان .
بۆیه ئێمه له کاتێکدا داکۆکى له مافى ڕه‌واى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین ، له هه‌مانکاتدا هه‌موو هه‌وڵێکى خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ێ بۆ ئه‌وه‌ى سته‌م له خه‌ڵکى کوردستان نه‌کرێت. بڕیاره به‌م نزیکانه کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستانیش له حکومه‌تى فیدراڵى ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵوێستى فه‌رمى و یه‌کگرتووى هه‌رێمى کوردستان ڕابگه‌یه‌ندرێت.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2020/11/12

