" هه‌نگاوه‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق دژى لێکنزیکبونه‌وه‌ى هه‌رێم و به‌غدایه"
په‌رله‌مانى کوردستان:ھه‌موو ره‌ھه‌نده‌کانى ئه‌م پێشھاته لێکده‌درێنه‌وه‌و و بڕیارى یه‌کگرتوانه ده‌گیرێته‌به‌ر
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، په‌سه‌ندکردنى یاساى قه‌رز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه، پێچه‌وانه‌ى هێڵه گشتییه‌کانى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوتره‌و "وه‌ستانه‌وه‌یه دژ به هه‌ر جۆره لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌کى هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان"، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌رله‌مانى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات"به‌نیگه‌رانییه‌کى قوڵه‌وه له‌دوایین ھه‌نگاوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڕوانین، که به‌بێ ره‌چاوکردنى به‌هاکانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شى و بنه‌ماکانى سیستمى فیدراڵى که له‌ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپێنراون، له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه‌و بێ ڕه‌چاوکردنى مافى خه‌ڵکى کوردستان، به‌ره‌به‌یانیى ١٢ى ١١ى ٢٠٢٠، یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتھێنانى دارایى په‌سه‌ندکرد".
هه‌روه‌ها جه‌ختده‌کاته‌وه "ئه‌م ھه‌نگاوه، پێشێلکردنى گیانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شییه‌و پێچه‌وانه‌ى هێڵه‌گشتییه‌کانى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوتره، وه‌ستانه‌وه‌یه دژ به ھه‌ر جۆره لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رى کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماکانى ده‌ستور."
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان:
به‌نیگه‌رانییه‌کى قوڵه‌وه له‌دوایین ھه‌نگاوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڕوانین، که به‌بێ ره‌چاوکردنى به‌هاکانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شى و بنه‌ماکانى سیستمى فیدراڵى که له‌ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپێنراون، له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه‌و بێ ڕه‌چاوکردنى مافى خه‌ڵکى کوردستان، به‌ره‌به‌یانیى ١٢ى ١١ى ٢٠٢٠، یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتھێنانى دارایى په‌سه‌ندکرد.
ئه‌م ھه‌نگاوه، پێشێلکردنى گیانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شییه‌و پێچه‌وانه‌ى هێڵه‌گشتییه‌کانى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوتره، هاوکات وه‌ستانه‌وه‌یه دژ به ھه‌ر جۆره لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رى کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماکانى ده‌ستور.
بۆیه وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشیى زۆرى خۆمان بۆ ته‌واوى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان و سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى ھه‌رێمى کوردستان که یه‌کھه‌ڵوێست و ھاوڕابون بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ى به‌شداربون له‌دانیشتنى ده‌نگدان، رایده‌گه‌یه‌نین که به‌ھه‌ماھه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیى ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رانى ھه‌رێمى کوردستان له‌دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کانى عێراق و دواى پرس و راوێژى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان، دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کرێت و ھه‌مو ره‌ھه‌نده‌کانى ئه‌م پێشھاته لێکده‌درێنه‌وه‌و ھه‌ڵوێست و بڕیارى یه‌کگرتوانه ده‌گیرێته‌به‌ر، چونکه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیى به ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه هه‌یه‌و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیى هاوبه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆمان.
سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان
١٢ى ١١ى ٢٠٢٠

