هاتوچۆ گۆڕانکاریى له فۆرمى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه فۆڕمى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل جگه له وێنه‌ى کڕیار، ده‌بێت وێنه‌یه‌کى مامه‌ڵه‌ى فرۆشیاریشى له‌سه‌ر بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو"سه‌رجه‌م شوفێران و هاوڵاتیان و کڕیارو فرۆشیارانى ئۆتۆمبێله‌کان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه که‌وا له‌به‌رواری2020/11/15 له‌کاتى رێکخستنى فۆرمى کڕین و فرۆشتن ده‌بێت جگه له‌کڕیار وێنه‌ى فرۆشیاریش له‌فۆرمه‌کان بدرێت".
هه‌روه‌ها به‌پێویستى داده‌نێت که " له‌و به‌رواره به‌دواوه هه‌ر که‌سێک ئۆتۆمبێل بفرۆشێت ده‌بێت وێنه‌یه‌کى مه‌عامه‌لات له‌گه‌ڵ خۆى بێنێت بۆچه‌سپاندنى له‌کاتى دانپیانانى فرۆشتنه‌که".
هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که "ئه‌م رێکاره‌ش به‌مه‌به‌ستى پاراستنى مافى کڕیاره‌کانه".

