چه‌تۆساڵح : هێزه‌کانمان به‌زانستى سه‌ربازى سه‌رده‌م پێشده‌خه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات که" به‌کردنه‌وه‌ى خولى جۆراوجۆر ده‌توانین هێزه‌کانمان به‌زانستى سه‌ربازى سه‌رده‌م پێشبخه‌ین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، چه‌تۆ ساڵح بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم لیواى یه‌کى به‌رگرى و فریاکه‌وتنى پاراستنى سلێمانى کۆتایى هێنا به‌خولى فریاگوزارى سه‌ره‌تایى له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌وه، که‌خوله‌که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و ئه‌فسه‌رانى وڵاتى سلۆڤاکیاوه به‌شێوه‌ى پراکتیکى کرایه‌وه و بڕوانامه‌یان پێ به‌خشرا.
چه‌تۆساڵح بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاند:" هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین خول و مه‌شقى جۆراوجۆر و تایبه‌ت ڕێک بخه‌ین تا هاوشانى هێزه‌کانى ناوچه‌که، هێزه‌کانى ئێمه‌ش پێشکه‌وتنى به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن له‌زانستى سه‌ربازى سه‌رده‌مدا".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که مه‌شق و راهێنان بۆ پێشخستنى هێزى سه‌ربازى به گرنگ وه‌سف کرد.
هاوکات، عه‌میدى فڕۆکه‌وان حسێن فه‌یزوڵا، لێپرسراوى تیمى فڕۆکه‌وانى سلێمانى ڕایگه‌یاند:" ئاماده‌یى ته‌واومان هه‌یه بۆ هاوکاریکردن و مه‌شق پێکردنى هێزه‌کانى ناوخۆ تا له‌کاتى پێویستدا تیمه‌کان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک که‌ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه ئاماده‌بن".
لاى خۆیه‌وه، عه‌مید عه‌بدوڵا محمد، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى لیواى یه‌کى به‌رگرى و فریاکه‌وتنى پاراستنى سلێمانى راایگه‌یاند:" له‌کاتى شه‌ڕو حاڵه‌تى نه‌خوازراودا ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى خوله‌که‌یان ته‌واوکردووه ده‌توانن چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایى بۆ برینداران بکه‌ن و به‌زووترین کات بیانگه‌یه‌ننه شوێنێکى سه‌لامه‌ت و نزیکترین بنکه‌ى ته‌ندروستی".

