په‌رله‌مانتارێک بۆ حکومه‌تى هه‌رێم: به‌غدا نیاز پاکى ناوێت نه‌وتى راده‌ست بکه‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ که یه‌کێکه له‌و 26 په‌رله‌مانتاره‌ى کوردستان داواى کردووه به زووترین کات وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ن، ده‌ڵێت:"به‌غدا نیازپاکى له حکومه‌تى هه‌رێم ناوێت، نه‌وتى راده‌ست بکه‌ن که ده‌ڵێن ئیلتزام به رێکه‌وتنه‌کانه‌وه ده‌که‌ین".
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سڕێ، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" په‌رله‌مانى عێراق و حکومه‌ته‌که‌ى نیازپاکى حکومه‌تى هه‌رێمى ناوێت، نه‌وتى راده‌ست بکه‌ن تا موچه‌خۆران له دڵه راوکێدا نه‌مێنن، نیازپاکى ئه‌وه‌یه که ئیلتزام به‌و رێککه‌وتنانه‌وه بکه‌ن که به‌ڵێنتانداوه نه‌وت بده‌نه به‌غدا".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ته‌سلیم کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌کۆى 480 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه باشترین رێگایه بۆ دڵنیایدان به موچه‌خۆرانى هه‌رێم، وتیشى:" پێویسته سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات و راوبۆچونى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان و عێراق وه‌ربگرێت، چونکه ئه‌و وه‌فدانه‌ى چونه‌ته به‌غدا تا ئێستا ده‌رئه‌نجامێکى دڵنیایى نه‌داوه‌ته موچه‌خۆران".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پێویسته رێککه‌وتنێکى کۆنکرێتى بۆ ماوه‌یه‌کى درێژخایه‌ن له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا بکرێت، وتیشى:" له‌مساڵدا هه‌موو موچه‌خۆران له دڵه‌راوکێدا بوون، به‌غدا پاره ده‌نێرێت یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێکه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر یان ساڵانه بکرێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، نه‌ک هه‌موو مانگێک خه‌ڵک و موچه‌خۆران دڵنیانه‌بن له وه‌رگرتنى موچه‌کانیان".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، بیست و شه‌ش ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویانکرده‌وه، ئێمه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان، که له‌خواره‌وه ئیمزامانکردوه، رایده‌گه‌یه‌نین، دواى ئه‌وه‌ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ (١٢/ ١١/ ٢٠٢٠)، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، پڕۆژه یاساى قه‌رزى په‌سه‌ندکرد و هه‌رێمى کوردستان-یشى پابه‌ندکردوه به راده‌ستکردنى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ، بۆ ئه‌وه‌ى سودمه‌ندبێت له‌و قه‌رزه، یان ٣٢٠ ملیار دینارى موچه‌خۆرانى هه‌رێم، به‌پێویستى ده‌زانین:
١- حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌زوترین کات شاندێک ره‌وانه‌ى به‌غداد بکات و پرسى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان و شایسته‌ى دارایى ته‌واوه‌تیى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عیراقیى دا، یه‌کلابکاته‌وه.
٢- په‌رله‌مانى کوردستان، دانیشتنێکى به‌په‌له به به‌شداریى وه‌زیرانى په‌یوه‌ندیدارى هه‌رێم ئه‌نجامبدات و تاوتوێى ورده‌کاریى ماف و شایسته‌ى دارایى هه‌رێم و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیى هه‌ردو حکومه‌تى هه‌رێم و عیراق، بکات.
٣- به‌شێکى ئه‌م پرسه به‌سیاسیکراوه، بۆیه داواکارین له‌رێى که‌ناڵه‌کانى دیپلۆماسییه‌وه، ئاسته‌نگه سیاسییه‌کانى به‌رده‌م ئه‌م پرسه تێبپه‌ڕێنرێن و چیتر خه‌ڵک و موچه‌خۆران له دڵه‌راوکێى موچه و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم دا نه‌بن.
ئیمزاکان:
1- مه‌م بورهان قانع.
2- هاوڕێ مه‌لا ستار.
3- دیارى ئه‌نوه‌ر.
4- روپاک ئه‌حمه‌د.
5- گوڵستان سه‌عید.
6- شێرکۆ جه‌وده‌ت.
7- محێدین حه‌سه‌ن یوسف.
8- سه‌لمه فاتیح.
9- عه‌لى حه‌مه‌صاڵح.
10- موسلیم عه‌بدولڵا فه‌سرێ.
11- عه‌باس فه‌تاح.
12- سه‌رچنار ئه‌حمه‌د.
13- سیروان بابان.
14- سه‌رکۆ ئازاد گه‌ڵاڵی.
15- کاروان گه‌زنه‌یی.
16- هه‌لز ئه‌حمه‌د.
17- رۆژان شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش.
18- ئیسماعیل ته‌ها سگیری.
19- عوسمان سێده‌ریی.
20- ئاشنا عه‌بدوڵلا.
21- شیرین یونس.
22- عه‌بدولناصر ئه‌حمه‌د عه‌لی.
23- هێرش فه‌قێ حه‌سه‌ن.
24- زکرى زێباریی.
25- به‌ڵێن ئیسماعیل.
26- فه‌یسه‌ڵ عه‌باس

