کازمى بڕیاریدا مووچه‌ى دوو مانگى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مینداریه‌تى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانى مسته‌فا کازمى بڕیاردراوه مووچه‌ى مانگه‌کانى تشرینى یه‌که‌م و تشرینى دووه‌م به‌یه‌که‌وه خه‌رجبکرێن.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، حه‌یده‌ر مه‌جید، وته‌بێژى ئه‌مینداریه‌تى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران داوا له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى دارایى و فه‌رمانگه داراییه‌کان کراوه رۆژانى هه‌ینى و شه‌ممه ده‌وام بکه‌ن به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌کارى بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگه‌کانى تشرینى یه‌که‌م و تشرینى دووه‌م به‌یه‌که‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که دواى ته‌واوکردنى لیستى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان، وه‌زاره‌تى دارایى رۆژى یه‌کشه‌ممه ئاماده‌کارى ده‌کات بۆ دابه‌شکردنى مووچه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ و به‌بێ ئاماده‌بونى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى قه‌رز به‌مه‌به‌ستى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنان و دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له‌به‌رامبه‌ردا پشکى هه‌رێم به‌سترایه‌وه به راده‌ستکردنى نه‌وت و داهاتى ناوخۆوه و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رێم پشکى له‌و قه‌رزه‌دا پێ‌نادرێت.

