که‌نه‌که: دژى شه‌ڕ درێژه به هه‌ڵویستى ئاشتییانه ده‌درێت
"گرژیى و ئاڵۆزییه‌کان که‌مێک که‌مبووه‌ته‌وه و به‌ره‌و میانڕه‌ویى ده‌چێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان(که‌نه‌که)، که بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر جوڵاندنى هێز و ئاڵۆزییه‌کان پێکهێنرابوون، رایده‌گه‌یه‌نێن له‌کاره‌کانیان به‌رده‌وامن و داواش له حزب، ڕێکخراو، خه‌ڵکى کوردستان ده‌کات درێژه به هه‌ڵویستى ئاشتییانه و دیالۆگى خۆیان بده‌ن و پشتیوانى لێ بکه‌ن.
لیژنه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان- که‌نه‌که، که له‌چوارى ئه‌م مانگه‌دا، به‌ئامانجى به‌دواداچوون له‌سه‌ر جوڵاندنى هێز و ئاڵۆزییه‌کانى باشور و به‌تایبه‌ت سنوورى بادینان پێکهێنرابوو، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بۆ ڕاى گشتى بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى لیژنه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان:
بۆ ڕاى گشتی
وه‌ک ده‌زانرێت، له ڕۆژى ٤-١١-٢٠٢٠ دا، له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌کانى له باشورى کوردستان، کۆمیته‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانمان دامه‌زراند، لیژنه‌که‌مان له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا ئێستا به‌پێى پلانى خۆى کار ده‌کات و تائێستا ئه‌م کارانه کراون.
١. له ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته‌وه، له به‌رزترین ئاستدا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى پارت و ڕێکخراو و چه‌ندین که‌سایه‌تى کورد دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵیان گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخه‌که کراوه و بۆ چاره‌سه‌ر دۆزینه‌وه پێشنیاره‌کانیان وه‌رگیراون، خۆشحاڵبووین ئه‌م پارت و ڕێکخراو و که‌سانه بۆ چاره‌سه‌رى دۆخه‌که وه‌ک ئێمه بیریان ده‌کرده‌وه، وه پێمانوایه له‌م بواره‌دا پشتیوانى له کاره‌کانمان بکه‌ن و لایه‌نگرى دانوستانه‌کانبن.
٢.له‌م کاته‌دا شاندێکى که‌نه‌که، که له نێویاندا ئه‌حمه‌د کاراموس، هاوسه‌رۆکى که‌نه‌که هه‌یه، له باشورى کوردستانن و ده‌ستیان به دیداره‌کانیان کردووه و شانده‌که‌ى که‌نه‌که، قسه و دیدار له‌گه‌ڵ پارت، ڕێکخراوه کوردییه‌کان، که‌سایه‌تى و ڕۆشنبیران دا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ریى جیاجیاش له هه‌رێمه‌که بۆ دیالۆگ و ئاشتى هه‌یه، شانده‌که‌ى که‌نه‌که‌ش په‌یوه‌ندى به‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه ده‌که‌ن و هاوکارییان ده‌که‌ن بۆ په‌ره‌پێدانى کارى هاوبه‌ش.
٣. کۆمیته‌که‌مان بڕیاریداوه له کاتێکى نزیکدا به به‌شدارى نوێنه‌رانى پارت و ڕێکخراوه کوردییه‌کان و تاکه‌کان ڕاوێژێکى گشتگیر له سه‌ر تۆڕى زووم (له ڕێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه) ئه‌نجامبدات، کاره‌کانیشمان به‌رده‌وامه و زانیارى به‌رفراوان له کاتێکى نزیکدا بۆ ڕاى گشتى بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
له‌سه‌ر داواکاریى و هه‌وڵى زۆرێک له خه‌ڵک، حیزب و ڕێکخراوه‌کان، به‌هۆى هۆشیاریى و هه‌ڵوێستى خه‌ڵکى کوردستان، ئێمه ده‌بینین گرژیى و ئاڵۆزییه‌کان که‌مێک که‌م بووه‌ته‌وه و به‌ره‌و میانڕه‌ویى ده‌چێت، جارێکى دیکه، داوا له هه‌موو حزب، ڕێکخراو، تاک و خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین که درێژه به هه‌ڵویستى ئاشتییانه و دیالۆگى خۆیان بده‌ن و پشتیوانى له هه‌وڵه‌کانى ئاشتى و دیالۆگ بکه‌ن.
لیژنه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان – که‌نه‌که
١٣-٤-٢٠٢٠

