به‌رهه‌م ساڵح: دابینکردنى مووچه بێ هه‌رێمى کوردستان ناده‌ستوریه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز به‌بێ "سازان" به مه‌ترسیدار ناوده‌بات و پێیوایه دابینکردنى مووچه‌ش به‌بێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کورستان ناده‌ستوورییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له راگه‌یێندراوێکدا ده‌ڵێت:" به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنى سازانى نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستى کورد په‌سندکرا و تێپه‌ڕێندرا، ئه‌وه‌ش به پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسیداره له کارى سیاسى عێراق".
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێت:" ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ى نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف و به‌گوێره‌ى ده‌ستوور که دادپه‌روه‌رى و مافى هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو عیراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق:
هه‌رچه‌نده یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى کارێکى پێویست بوو بۆ دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگى داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکى به‌رده‌وام نییه. بۆیه جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى ده‌که‌ینه‌وه که رێگه له‌دووباربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بگرێت ، چونکه قه‌رزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵکو پێویسته پشت به چاکسازیه‌کى گشتیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌رى ریشه‌یى قه‌یرانه‌که‌و پارێزگارى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تێکى بێچه‌ندوچوون.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنى سازانى نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستى کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا . ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسیداره له کارى سیاسى عیراقدا.
دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم کارێکى ناته‌واوه چونکه ئه‌وانیش هاوڵاتى عیراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستوردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه پێویسته فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوى هاوڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێى سیاسیه‌ى که وڵاتى به‌م رۆژه گه‌یاندوه.
لێره‌شه‌وه ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ى نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف و به‌گوێره‌ى ده‌ستوور که دادپه‌روه‌رى و مافى هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو عیراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ى ئێستا وڵاته‌که‌مان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌هه‌موو لایه‌کمان ده‌خوازێت که یه‌کریزو هه‌ماهه‌نگ بین و دووربین له ووروژاندنى تایفی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، میلله‌ته‌که‌مان ده‌یه‌ها ساڵ نه‌هامه‌تى چه‌شت به‌ده‌ست ئه‌م جۆره گوتار و سیاسه‌ته‌وه و نه‌بوونى حوکمڕانیه‌کى دروست دورکه‌وتنه‌وه له‌بنه‌ماى هاوڵاتى بوون.

