بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان: فه‌رمون له‌به‌غدا پاشه‌کشه بکه‌ن
"موچه‌تان پێدابیناکرێت ئه‌بێ بڕیارى قورس بده‌ن، ده‌بێ له‌گه‌ل به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن له پێناوى خه‌ڵکدا."

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دوو بژارده ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسانى هه‌رێم و ده‌ڵێت، یان پابه‌ندى رێککه‌وتنى ته‌واو بن یا له به‌غداد پاشه‌کشه بکه‌ن و ده‌شڵێت:"موچه‌تان پێدابیناکرێت ئه‌بێ بڕیارى قورس بده‌ن، ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن له پێناوى خه‌ڵکدا."
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، عه‌دنان عوسمان،ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر دوو بژارده‌ى پێشکه‌شى به‌رپرسانى هه‌رێم کردوه و نوسیویه‌تی:"پابه‌ندى ته‌واوى رێکه‌وتنه‌کان بن. که‌موچه‌تان پێدابیناکرێت ئه‌بێ بڕیارى قورس بده‌ن، ده‌بێ له‌گه‌ل به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن له پێناوى خه‌ڵکدا".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌شڵێت،"یان فه‌رمون له‌به‌غدا پاشه‌کشێ بکه‌ن و چیتر به‌شێک مه‌بن له ماشێنى ده‌سه‌لات له عێراقدا. له سه‌رۆک کۆماره‌وه تا دوا پۆست به‌جێى بێڵن."
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له سه‌روبه‌ندى عێراقى نوێ و نوسینى ده‌ستوره‌که‌یدا که‌س به‌قه‌د "نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌وهه‌ر نامیق" باسیان له ورده‌کارى و مه‌ترسیه‌کان نه‌کرد و هۆشیاریاندا "به‌ڵام ته‌ماح و په‌له‌ى پۆست چاوى نوخبه‌ى کوێر کردبو، ئێستاش نه‌چوه بچێ، مادام په‌یوه‌سته به‌قوتى خه‌ڵکه‌وه پێویسته هه‌نگاو و بڕیارى ئازایانه بدرێ و بنرێ."

