کۆرۆنا له‌هه‌رێم: 28 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 28 که‌سى دیکه به‌هۆى توشبونیان به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 686 که‌سى دیکه تووش بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا، که ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له دوێنێوه 5 هه‌زارو 967 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 686 توشبوى نوێى په‌تاکه تۆمارکراون و 28 که‌سى دیکه‌ش به‌هۆى توشبونیان به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 411 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه.
تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 88 هه‌زار و 456 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زارو 788 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 54 هه‌زار و 458 هاوڵاتیش چاکبونه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
