پزیشکێکى ئه‌ڵمانى: ناوه‌راستى ساڵى داهاتوو ژیان ئاسایى ده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پزیشکێکى ئه‌ڵمانى که خاوه‌نى داهێنانى ڤاکسینى دژه په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنایه له هه‌ردوو کۆمپانیاى "فایزه‌ر"ى ئه‌مریکى و "بیۆنتیک"ى ئه‌ڵمانی، پێشبینى ده‌کات له ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوودا" ژیان له به‌ریتانیا، ئه‌ورووپا و ئه‌مریکادا ئاسایى بێته‌وه ".
ئه‌مڕۆ که‌ناڵى " سکاى نیوز " له زارى ئۆگۆر شاهین زانا پزیشکى ئه‌ڵمانى یه‌وه رایگه‌یاند " پێشبینى ده‌کات له ناوه‌ڕاستى مانگى دیسه‌مبه‌رى داهاتووه‌وه له به‌ریتانیا ده‌ست به دابه‌شکردنى ڤاکسیۆنى دژه کۆرۆنا بکرێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیداره به وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دیاریکراوه‌وه".
ئه‌و پزیشکه ئه‌ڵمانیه باسى له‌وه‌شکردووه که وه‌رزى زستان دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که خراپتر ده‌بێت.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه قۆناغى سێهه‌م و کۆتایى ڤاکسینى دژى په‌تاى کۆرۆنا راگه‌یاندراو پێشبینى ده‌کرێت له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌کى سنوردار ده‌ستبکرێت به دابه‌شکردنی.
ئۆگۆر شاهین ته‌مه‌ن 55 ساڵ که به ڕه‌گه‌ز تورکه له‌گه‌ڵ ئۆزله‌م توریشى هاوسه‌رى ته‌مه‌ن 53 ساڵ که دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوبه‌رى کۆمپانیایBioNTech ن که هاوکارى کۆمپانیاى Pfizer کرد بۆ به‌رهه‌م هێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ر دوێنێ ئه‌م دوو کۆمپانیایه هه‌واڵێکى خۆشیان به جیهان ڕاگه‌یاند که کۆمپانیاکه‌یان جۆرێک ڤاکسینى به‌رهه‌م هێناوه %90 چالاک و به‌سوود بووه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی تاقیکراوه‌ته‌وه.

