داهات حه‌وێزی هۆکاره‌کانى گیانله‌ده‌ستدانى گه‌نجان به‌کۆرۆنا ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى له سلێمانى شه‌ش هۆکار باس ده‌کات که به‌هۆیه‌وه گه‌نجان به کۆرۆنا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن له دیارترینیان" سترێس و دڵه‌ڕاوکێ و تۆقین له کۆرۆنا هۆکارێکى زۆر دیاره له گه‌نجان، چونکه سترێس هۆڕمۆنى کۆرتیزۆڵ زیادده‌کات که به‌رگرى له‌ش دائه‌به‌زێنێ".
دکتۆر داهات حه‌وێزى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى له سلێمانی، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک روونکردنه‌وه‌یه‌کى ده‌رباره‌ى هۆکارى گیانله‌ده‌ستدانى گه‌نجان به په‌تاى کۆرۆنا بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ده‌قى نووسینه‌که‌ى د. داهات حه‌وێزی:
هۆکارى گیان له‌ده‌ستدانى گه‌نجان به په‌تاى کۆرۆنا:
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا وامان ئه‌زانى کۆرۆنا ته‌نها کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌سانى به‌ساڵاچوو ده‌کات به‌ڵام ئێستا وا دیار نیه، ڕۆژانه نه‌خۆشى گه‌نج گیرۆده‌ى په‌تاکه ده‌بن و به‌داخه‌وه هه‌ندێکیان گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ى ده‌بنه هۆى تێکچونى ته‌ندروستى گه‌نجان و گیان له‌ده‌ستدانیان به‌هۆى ئه‌م ڤایرۆسه بریتین له:
1) هه‌ندێک له‌و نه‌خۆشه گه‌نجانه خۆیان نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌کو شه‌کره و زه‌خت و نه‌خۆشى دڵ و شێرپه‌نجه‌کان به‌مه‌ش نه‌خۆشیه‌که‌یان له‌سه‌ر قورس‌تر ئه‌بێ.
2)سترێس و دڵه‌ڕاوکێ و تۆقین له کۆرۆنا هۆکارێکى زۆر دیاره له گه‌نجان، چونکه سترێس هۆڕمۆنى کۆرتیزۆڵ زیادده‌کات که به‌رگرى له‌ش دائه‌به‌زێنێ، ترسى له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خوێن خه‌ست ئه‌کاته‌وه و ڕێژه‌ى دى دایمه‌ر (D DIMER) له خوێنا زیادده‌کات که مه‌ترسى جه‌ڵته‌ى سیه‌کان زیادده‌کات، هه‌روه‌ها هه‌موو که‌سێک کاتێک زۆر ئه‌ترسێ شپرزه ئه‌بێ و هه‌ناسه‌ى زۆر توند ئه‌بێ و جه‌سته‌ى هاوکارى ناکات بۆ سوود وه‌رگرتن له چاره‌سه‌ره ده‌رمانیه‌کان.
3) زۆرێک له‌و گه‌نجانه دواى تووشبونیان به ڤایرۆسى کۆرۆنا خۆیان فه‌رامۆش ئه‌که‌ن و دره‌نگ دێن بۆ نه‌خۆشخانه به‌مه‌ش هه‌وکردنه‌که زیاتر ته‌شه‌نه ده‌کات و ئیتر سوود له پلازما و چاره‌سه‌ره تایبه‌ته‌کانى کۆرۆنا نابینن.
4)ده‌ستنیشان کردنى هه‌ڵه ( ئه‌مه گرانه‌تایه یان په‌تاى وه‌رزیه! ) و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى هه‌ڵه له‌ڕێگاى سۆشیاڵ میدیاوه بۆ کۆرۆنا هۆکارێکى تر‌ى خراپ بوونى ته‌ندروستى ئه‌و که‌سانه‌یه چونکه هه‌موو نه‌خۆشێک تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و له که‌سێکى تر ناچێ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
5) پڕبوونى نه‌خۆشخانه حکومیه‌کان و نه‌مانى شوێن له به‌شى چاودێرى وورد هۆکارێکى گرنگه که ناتوانین ژیانى گه‌نجان ڕزگار بکه‌ین.
6)هۆکارى بۆماوه‌یى له‌وانه‌یه ڕۆڵى هه‌بێ له قورسبوونى حاڵه‌ته‌که له‌سه‌ر هه‌ندێ گه‌نج، تێبینى ئه‌وه کراوه هه‌ندێ جار هه‌موو ئه‌ندامانى یه‌ک خێزان به قورسى نه‌خۆشیه‌که ئه‌گرن و خێزانێکى تر به‌سووکى نه‌خۆشیه‌که تێده‌په‌ڕێنن.
"به ئومێدى ته‌ندروستیه‌کى باش بۆ هه‌موو لایه‌ک"
د.داهات حه‌وێزی
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى سلێمانى تایبه‌ت به کۆرۆنا

