به‌شیر حه‌داد: ئه‌وه‌ى رویدا چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق، له‌په‌یامێکدا نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" گله‌یى زۆرمان هه‌یه له فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان و هێزه نیشتمانییه‌کان، ئه‌وه‌ى رویدا ئه‌وه نه‌بو که ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌کرد".
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ى که له کۆبونه‌وه‌ى رابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رویدا، که فراکسیۆنه سیاسیه‌کان بێ گوێدانه داخوازى برایان و هاوبه‌شه‌کانیان له فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان، بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنێک له‌باره‌ى شایسته‌کانى هه‌رێمى کوردستان و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له یاساى یاساى قه‌رز وه‌کو فه‌رمانبه‌رانى دیکه‌ى عێراق بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ى ساڵى 2020 که ماوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"گله‌یى زۆرمان هه‌یه له فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان و هێزه نیشتمانییه‌کان، ئه‌وه‌ى رویدا ئه‌وه نه‌بو که ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌کرد، به‌ڵکو چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان ده‌کرد وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کى ئه‌رێنییان بۆ داخوازییه‌که‌ى ئێمه هه‌بێت، بۆ دواخستنى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بۆ ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک له به‌ره‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه، تا ئه‌و کاته‌ى که ده‌گه‌یشتنه رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، بۆئه‌وه‌ى کۆده‌نگییه‌کى نیشتمانى هه‌بێت بۆ دابینکردنى مافى ته‌واوى پێکهاته‌کانى عێراق له پرۆژه یاساى قه‌رز".
هاوکات به‌شیر حه‌داد له په‌یامه‌که‌یدا سوپاسى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌کات که نیگه‌ران بون له تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى قه‌رز و کاریان کرد بۆ دواخستنی.
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ پێنجشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌بێ به‌شدارى نوێنه‌رانى کورد پرۆژه‌یاساى کورتهێنانى دارایى په‌سه‌ندکرد، به‌گوێره‌ى پرۆژه‌یاساکه‌ش، حکومه‌تى عێراق بڕى 12 ترلیۆن دینار قه‌رز ده‌کات تاوه‌کو موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌مساڵ دابین بکات.

