دوو کاسبکار لە بازاڕێکی قەرەباڵغی سلێمانیدا درەنگانی ئەمشەو کوژران

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
دوو گەنجی کاسبکار لەبەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی درەنگانێکی ئەمشەو بە چەقۆ کوژران بەھۆی دەمەقاڵەی نێوانیانەوە کە نەزانراوە لەسەرچییە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند شەڕەکە لەنێوان چوار کەسدا بووە، دوو کەسیان کوژراون کە تەمەنیان 23 ساڵان و 22 ساڵانەو نەزانراوە شەڕەکە لەسەرچیەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ شەڕکەرەکان و روداوەکە دەوستی پێکردوە.
ئەو شوێنەی شەڕەکە تێیدا روویداوە بازاڕێکی گەرم و گوڕو پڕ لەجووڵەیە و بە عەرەبانە خواردنی تێدا دەفرۆشێت و چەند ئوتێلێکی گەشتیاریشی لێیە.
شایەتحاڵەکان وتیان هێزەکانی پۆلیس بە زوویی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێک بوون لە شەڕەکە و دەمەقاڵەیان لەگەڵ یەکتردا ھەبووە.

بابهتی پهیوهندیدار
