مه‌سرور بارزانی: پشکى کورد مافى خۆمانه، ده‌بێت ئه‌م سته‌مه راست بکرێته‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بڕینى 320 ملیار دیناره‌که رایگه‌یاند که پشکى هه‌رێم پاداشت نییه، به‌ڵکو مافى کورد خۆیه‌تی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" پشکى هه‌رێم پاداشت نییه، به‌ڵکو مافى کورد خۆیه‌تى و بڕینى پێشهاتێکى مه‌ترسیداره".
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر له‌سه‌ر بێ به‌شکردنى کورد له یاساى قه‌رز رایگه‌یاندوه که " پشکى کوردستان له بودجه‌ى حکومه‌تى فیدراڵى پاداشت نییه، به‌ڵکو مافێکى خۆمانه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌وه‌ى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه که پێویسته په‌یوه‌ندیى ھه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر بنه‌ماى دان پێدانان به ماف و ئه‌رکى ھه‌ر لایه‌ک بێت به پێى ده‌ستور.
له به‌شێکى دیکه‌ى نوسینه‌که‌ی، مه‌سرور بارزانى ده‌ڵێت "ئه‌و پێشھاته مه‌ترسیداره پێویسته به زووترین کات ڕاست بکرێته‌وه. ھێشتاش ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى ئه‌و سته‌مه‌ى ئه‌نجامدرا".
به‌ره‌به‌یانى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 12ى تشرینى دووه‌م 2020 په‌رله‌مانى عێراق به‌بێ ره‌زامه‌ندیى کورد، پرۆژه‌یاساى قه‌رزى بۆ کورتهێنانى بودجه په‌سه‌ندکرد و تا هه‌رێم نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا نه‌کات بودجه له‌به‌غداوه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ناکرێت.

