پۆلیسى سلێمانی: کوژرانى دوو گه‌نجه‌که‌ى دوێنێ شه‌و له‌سه‌ر هاوار بوه بۆ فرۆشتنى دۆ

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئاشکرایکرد کوشتنى دوو گه‌نجه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى سلێمانى له‌سه‌ر هاوارکردن بووه بۆ فرۆشتنى دۆ.
له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئاشکرایکرد: "له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ى شه‌وى رابردووى سلێمانى دوو که‌س ده‌ستگیرکراون و دانیان به تاوانه‌که‌یاندا ناوه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌وته‌ى تۆمه‌تباره‌کان شه‌ڕه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه دروستبووه که یه‌کێک له‌وێدا دۆى فرۆشتووه و هاوارى بۆ دۆ کردووه، ئه‌وانیش وتویانه بۆ ئه‌وه‌نده هاوار ده‌که‌یت و دواتر بووه به ده‌مه‌قاڵێ و ئه‌و رووداوه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌وه‌ى تائێستا هه‌یه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ئه‌وه‌یه به وته‌ى تۆمه‌تباره‌کان، ئیتر نازانن ئه‌گه‌ر کێشه‌ى دیکه‌یان له‌نێواندا هه‌بووبێت پێشتر یان نا.

