کۆرۆنا له‌هه‌رێم: 27 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 27 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 398 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم راشیگه‌یاند:" له دوێنێوه چوار هه‌زارو 841 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌و 573 که‌سى نوێ تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون".
تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 89 هه‌زار و 29 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زارو 815 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 54 هه‌زار و 856 که‌سى دیکه‌ش چاکبونه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
