حکومه‌تى هه‌رێم فه‌رمانى دامه‌زراندن ده‌رده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تیى حکوومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى 500 که‌س بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رکرد و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان ئاشکراى کرد، ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێنمایى بۆ دامه‌زراندنیان ده‌رده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، خالس قادر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند:" له لایه‌ن سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه فه‌رمانى دامه‌زراندن بۆ 500 که‌س ده‌رچووه، ئه‌وانیش هه‌موویان په‌رستارى زانکۆ و یاریده‌ده‌رى پزیشکین و له‌سه‌ر میلاکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داده‌مه‌زرێن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێنمایى له‌باره‌ى دامه‌زراندنى ئه‌و 500 که‌سه ده‌رده‌چێت و ده‌رچوویانى ئه‌و دوو به‌شه ده‌توانن فۆڕمى دامه‌زراندن پڕ بکه‌نه‌وه."
هاوکات، خالس قادر ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێویستى به کادرى ته‌ندروستى و پزیشک ھه‌یه بۆ خزمه‌تکردنى ھاووڵاتییان.

