سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتی:به‌ڵێن ده‌ده‌ین ناهێڵین سلێمانى فه‌رامۆش بکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى یادى 235 ساڵه‌ى دامه‌زرادنى شارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت،" به‌ڵێن ده‌ده‌ین، له‌مه زیاتر نه‌هێڵین ڕێگه نه‌ده‌ین سلێمانى بکرێته قوربانیى ململانێ و پێخوستى نائارامییه سیاسییه‌کان، نه‌هێڵین بکه‌وێته پاشکۆى ڕوداوه‌کان".
له‌په‌یامێکدا سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى شارى سلێمانیه‌وه رایگه‌یاند، بۆ یه‌کێتی، سلێمانى شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، دایک و هه‌ستانه‌وه و هه‌ڵگیرساندنى شۆڕش و به‌رده‌وامیى خه‌باتمانه، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیمان زیاتر بێ به‌رامبه‌رى.
هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که:" به‌ڵێن ده‌ده‌ین ڕێگه نه‌ده‌ین سلێمانى بکرێته قوربانیى ململانێ و پێخوستى نائارامییه سیاسییه‌کان، نه‌هێڵین بکه‌وێته پاشکۆى ڕوداوه‌کان و رێنه‌ده‌ین له‌مه زیاتر و به مه‌به‌ست فه‌رامۆش و پشتگوێ بخرێت.
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى:
وا ئه‌مڕۆ سلێمانى ٢٣٦ ساڵه، له‌و ڕۆژه‌وه تا ئێستا هه‌میشه پێشه‌نگ بوه، له ڕوداوه کۆمه‌ڵایه‌تی، مێژویی، سیاسی، روناکبیرى و ئه‌ده‌بییه‌کاندا ڕه‌چه‌شکێن بوه، داینه‌مۆ بوه بۆ چاکسازى و گۆڕانکارى و نوێکردنه‌وه له‌هه‌مو کایه‌کانى ژیاندا و له‌به‌رده‌م هه‌ر ته‌وژمێکى ناڕه‌سه‌ندا، خۆڕاگر، و بۆ هه‌ر نوێکردنه‌وه‌یه‌ک، ده‌ستپێشخه‌ر و پشتیوان بوه، سلێمانى مه‌ڵبه‌ندێکى سه‌ره‌کیى کوردپه‌روه‌رى و په‌ناگه‌ى ده‌نگى ئازاده و هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتى تاکڕه‌ویى قبوڵ نه‌کردوه.
سلێمانى خانه‌خوێیه‌کى میهره‌بانه بۆ هه‌مو پارت و پێکهاته و ئاینزاکان، شارى پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتر قبوڵکردن و ئازادیى ڕاده‌ربڕینه، شارى خۆڕ‌اگرى و به‌ره‌نگارى بوه له به‌رده‌م په‌تى سێداره، داهێنه‌ر بوه له سه‌رپێخستنى خه‌بات و جوڵانه‌وه‌ى سیاسى وه وره و وزه‌به‌خشى شۆڕش و به‌رده‌وامییه، سلێمانى ئازا و ئازاده، زیندوێتى و یاخیبون وه‌ک دو تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌م شاره، زاده‌ى هه‌ڵکه‌وتنى ده‌یان ڕوناکبیر و تێکۆشه‌ر و که‌سایه‌تى به‌رجه‌سته و سه‌رکرده‌ن له‌بواره جیاکانى ژیاندا، که جێده‌ستیان له به‌ره‌وپێشبردن و زیندوێتى ئه‌م شاره و دیرۆکى کوردستاندا دیاره و بۆ ڕۆژگارى خۆیان و ئێستاش بونه‌ته ڕێنیشانده‌ر و ئاڵاهه‌ڵگرى ئاینده‌یه‌کى ڕون.
ئه‌مڕۆ ئێمه له سه‌رۆکایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، به دید و ڕوئیایه‌کى ڕاسته‌قینه و نوێوه له سلێمانى ده‌ڕوانین، وه‌ک چۆن دامێنى کوێستانه‌کانى کوردستان مه‌ڵبه‌ندى خۆڕسکى ژیان و گه‌شه‌ى دره‌خته ڕه‌سه‌ن و یاخییه‌کانه، سلێمانییش بۆ یه‌کێتى خاکى به‌پیتى ژیان و گه‌شه و نوێبونه‌وه‌یه‌تی، ڕه‌گى قوڵى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له گۆڕستانى شه‌هیدانى ئه‌مشاره و بست به بستى کوردستاندا چۆته خوارێ و ڕه‌شه‌باى هه‌ر شۆڕشێکى نیشتمانى و کوردستانی، رابه‌رایه‌تى ده‌کات.
بۆ یه‌کێتی، سلێمانى شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، دایک و هه‌ستانه‌وه و هه‌ڵگیرساندنى شۆڕش و به‌رده‌وامیى خه‌باتمانه، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیمان زیاتر بێ به‌رامبه‌رى و له‌ئاست گه‌وره‌یى و مه‌زنیى سلێمانى خزمه‌تکارى راسته‌قینه بین، هه‌مو هه‌وڵێکمان بۆ پاراستنى شکۆ و پێشه‌نگیى و زیندوهێشتنه‌وه‌ى بێ، له‌هه‌مو ڕوه‌کانه‌وه، ئاوه‌دانیى و گه‌شه‌پێدانى سلێمانى به ئه‌رکى خۆمان بزانین و له ئاست گه‌وره‌یى و شکۆمه‌ندى خه‌ڵکى سلێمانى و ته‌واوى کوردستان به‌ڵێن بده‌ین که یه‌کێتیى نوێ، یه‌کێتیى خزمه‌ت و یه‌کێتیى حکومدارییه‌کى باشتر و ئاوه‌دانتر و شایسته‌تر بێت،
ئه‌مڕۆ و له‌م ڕۆژه مێژوییه‌دا، ئێمه له سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به‌ڵێن ئه‌ده‌ین که ڕێگه نه‌ده‌ین سلێمانى بکرێته قوربانیى ململانێ و پێخوستى نائارامییه سیاسییه‌کان، نه‌هێڵین بکه‌وێته پاشکۆى ڕوداوه‌کان و رێنه‌ده‌ین له‌مه زیاتر و به مه‌به‌ست فه‌رامۆش و پشتگوێ بخرێت،
پیرۆز بێت یادى بنیادنانى شاره حه‌یاته‌که
دڵنیا بن یه‌کێتى له‌ئاست مه‌زنى سلێمانی، به‌رپرسیار و به‌ئه‌مه‌که
سه‌رۆکایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان
14-11-2020

